چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 12ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 12ی بەفرانباری 1394

 هونەرمەندێکی کورد خەڵکی مەریوان کۆچی دوایی کرد
 هونەرمەندێکی دەنگخۆشی کورد لە خانەی بەساڵاچووانی شاری سنە بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەکۆچی دوایی کرد. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١١بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، یەکێک لە هونەرمەندانی کورد بە ناوی "بەختیار ڕەوشەن" ناسراوە بە "بەختیار مینە چەقۆ" خەڵکی گوندی "کۆڵان" سەر بە شاری مەریوان لە خانەی بە ساڵاچووانی شاری سنە ماڵئاوایی لە کۆڕی هونەرمەندان و لایەنگەرانی هونەر کرد.مامۆستا بەختیار لە ساڵی ١٣٣٠ ی هەتاوی لە گوندی کۆڵانە سەر بە شاری مەریوان لە دایک بووە و لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران، چەند ساڵێک دەبێتە پێشمەرگە و ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بەڕێوە دەبات. ئەو هونەرمەندە کوردە لە سەرەتای تەمەنی گەنجەیەتیدا بە هۆی ناکام بوون لە خۆشەویستیدا، هەتا کۆتایی تەمەنی ژیانی هاوبەشی پێک نەهێنا وهەروەها بە هۆی هەژاری و دەسکورتی کۆتاییەکانی تەمەنی لە خانەی بەساڵاچووانی شاری سنە تێپەڕ کرد.سەر لە ئێوارەی دوێنی، تەرمی ئەو هونەرمەندە کوردە لە ناو ئاپۆڕای خەڵکی شاری مەریوان و هونەرمەندان و لایەنگەرانی هونەر، لە شوێنی لە دایکبوونی لە گوندی کۆڵانەی بە خاک ئەسپێردرا.

چارەنووسی خوشک و براێکی دەستبەسەرکراوی کورد ناروونە
لە چارەنووسی خوشک و براێکی دەستبەسەرکراوی کورد تاکوو ئێستا هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەم خوشک و برایە بە ناوەکانی ئەمجەد سلێمانی، نەقاش و تەراحی بۆکانی و خوشکەکەی سووسەن سلێمانی کە لە رۆژی یەکی بەفرانباری 1394، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی بۆکانەوە دەست بەسەر کران تاکوو ئێستا هیچ زانیاریێک لەمەر هۆکاری گرتن و شوێنی راگیرانیان لە بەر دەستدا نیە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەمجەد سلێمانی رۆژی یەکی بەفرانبار لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە کە دەوترێت لە لایەن ئیتلاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کراوە. هەروەها خوشکەکەشی سووسەن، موهەندسی پترۆشیمی، دوای گەرانەوەی لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کراوە. جێگەی باسە کە پێشتر و لە ساڵی 1390 ئەمجەد بۆ جارێکیتر دەستبەسەر کراوە کە دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

بارینی به‌‌‌فر و ساردی هه‌‌‌وا بووه‌‌‌هۆی پچڕانی کاره‌‌‌بای شاری پیرانشار 
به‌‌‌ بۆنه‌‌‌ی به‌‌‌فر و کڕیوه‌‌‌ی توند و ساردی بێ وێنه‌‌‌ی هه‌‌‌وا کاره‌‌‌بای شاری سنووری پیرانشار له‌‌‌ باشووری ئازه‌‌‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌‌‌ ڕۆژی ڕابردوو (هه‌‌‌ینی/11ی به‌‌‌فرانبار) پچڕاوه‌‌‌.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری گشتی به‌‌‌ڕیوه‌‌‌به‌‌‌ری قه‌‌‌یرانی ئازه‌‌‌ربایجانی ڕۆژئاوا بۆ هه‌‌‌واڵنێری ئیرنای وت: ساردی هه‌‌‌وا و بارینی قورسی به‌‌‌فر و کڕیوه‌‌‌ له‌‌‌م شاره‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ ڕۆژی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌/ 9ی به‌‌‌فرانبار ئاسمانی ئه‌‌‌م شاره‌‌‌ی گرتووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و هێشتاکه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌، بووه‌‌‌ته‌‌‌هۆی پچڕینی کاره‌‌‌بای ئه‌‌‌م شاره‌‌‌ له‌‌‌ دوانیوه‌‌‌ڕۆی ڕۆژی ڕابردوو (هه‌‌‌ینی/ 11ی به‌‌‌فرانبار). ئه‌‌‌میرعه‌‌‌بباس جه‌‌‌عفه‌‌‌ری به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ دابه‌‌‌زینی پله‌‌‌ی گه‌‌‌رما له‌‌‌م ناوچه‌‌‌یه‌‌‌ بۆ 15 پله‌‌‌ ژێر سیفر دابه‌‌‌زیبوو، جه‌‌‌عفه‌‌‌ری زیادیشی کرد: پچڕینی کاره‌‌‌با بووته‌‌‌هۆی پچڕینی ئاوی شاری پیرانشار‌ که‌‌‌ به‌‌‌ جێگیرکردنی ژێنراتۆره‌‌‌ گه‌‌‌ڕاوه‌‌‌کان، ئاوی خواردنی له‌‌‌سه‌‌‌دا 60ی خه‌‌‌ڵکی ئه‌‌‌م شاره‌‌‌ دابین کراوه‌‌‌. ناوبراو به‌‌‌رزایی به‌‌‌فر له‌‌‌م شاره‌‌‌ی زیاتر له‌‌‌ 80 سانتی مه‌‌‌تر ڕاگه‌‌‌یاند و جه‌‌‌ختی کرد: وێرای ساردی زۆری هه‌‌‌وا کێشه‌‌‌یه‌‌‌ک بۆ گازی سروشتی ئه‌‌‌م شاره‌‌‌ دروست نه‌‌‌بووه‌‌‌.

مردنی 4 زیندانی سوننە مەزهەب لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان
چوار هاووڵاتی به‌‌‌لووچ لە زیندانی زاهیدان بەهۆی نەخۆشیی و که‌‌‌مته‌‌‌رخه‌‌‌میی به‌‌‌رپرسان بۆ به‌‌‌ڕێکردنیان بۆ نەخۆشخانەگیانیان لە دەستدا.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا، چوار زیندانی لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان گیانیان لە دەستداوە، شوناسی ئەو 4 زیندانییە بە ناوەکانی "عەلام ڕەبانی براهووی تەمەن 40 ساڵ" کوڕی کەریم، "محەممەد ناروئی " فەرزاد ناروویی تەمەن 40 ساڵ و ئیقباڵ ناروئی  تەمەن 23 ساڵ" ڕاگەیەنراوە. کەمپینی چالاکانی به‌‌‌لووچ لەوبارەیەوە بڵاوی کردوەتەوە، دوای مردنی ئەو چوار زیندانییە، بۆ بڵاونەبوونەوەی ئەو هەواڵە لە نێو زیندانییەکانی دیکەدا، هاتووچۆکردن لە بەندی نێو زیندانی زاهیدان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە قەدەغە کرابوو.

رێژەی کوژراوانی رژێمی ئاخوندی لە سووریە گەیشتە 114 کەس
پاسدارێکیتری رژێمی ئاخوندی کە بۆ سەرکوتی خەڵکی ئازادیخوازی سووریە و پشتیوانی لە مانەوەی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکەی بەشارئەسەد رۆیشتبووە ئەو وڵاتە کوژرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە رۆژی هەینی 11ی بەفرانباری 1394، رایگەیاند کە پاسدارێکیتری رژێمی ئاخوندی لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئازادیخوازەکانی گەلی سووریە لە نزیک شاری حەلەب بە ناوی رەزا پیرمۆراد کوژراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە کاتی دەستپێکی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیە لەو وڵاتە و زیاد بوونی ناردنی پاسدار و بەکرێگیراوی رژێمی ئاخوندی بۆ سووریە رێژە کوژرانیان لەو وڵاتە زیادی کردووە. جێگەی باسە کە تاکوو ئێستا و بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە رێژەی کوژراوانی رژێم گەیشتووەتە 114 کەس.

رژێمی ئاخوندی هەڕەشەی تووند لە عەرەبستان دەکات
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر 47 کەسدا لە سعودیە کە یەکێکیان شیخ نەمر ئەل نەمر کەسایەتی دیاری شیعەکانی سعودیە بوو ، وەزارەتی دەرەوەی رژێمی ئاخوندی ئێران رەخنەی تووندی لەوکارەی عەرەبستان گرت و رایەگەیاند:"ئەوانەی بەناوی پەیوەندی بە تیرۆرەوە سزادراون تەنیا رکابەرەکانی دەسەڵاتی شاهانەی سعودیەن و سعودیە لەبەر ئەو کارەی باجێکی سەخت دەدات". بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، حوسێن جابری ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رژێمی ئاخوندی ئێران بە هەواڵدەری حکومەتی ئێرانی راگەیاندووە:"حکومەتی عەرەبستان خۆی هاوکاری تیرۆر و بزووتنەوەی تەکفیرییە سوننیەکان دەکات لەناوچەکەدا، لەکاتێکدا سزای مەرگ بەسەر ئەوانەدا دەسەپێنێت کە رەخنە لەو وڵاتە دەگرن". بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی شەممە وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستان هەواڵی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەی بەسەر 47 کەسدا راگەیاند کە یەکێک لەوان نەمر ئەلنەمر بوو، کە پێشتر لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2011ی سعودیەدا بەشداریکردووە و یەکێک بووە لەوانەی بەردەوام رەخنەی لە بنەماڵەی شاهانەی سعودیە گرتووە. هاوکات ئەحمەد خاتەمی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی رژێمی ئاخوندی لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە" ئەو کارەی سعودیە تاوانێکی ئاشکرایە و خوێنی ئەلنەمر دەبێتە سڕینەوەی بنەماڵەی ئالسعود لە مێژوودا". 


8 ساڵ و 11 مانگ و 8 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 12ی بەفرانباری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 12ی بەفرانباری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران