لە شاخی "شەترە" ی ناوچەی شنۆ کۆڵبەرێک بەهۆی سەرماو شەختەوە گیانی لە دەست دا.
لە شاخی "شەترە" ی ناوچەی شنۆ کۆڵبەرێک بەهۆی سەرماو شەختەوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵەکان، ئێوارەی رۆژی 15ی سەرماوەزی 1396، ژمارەیەک لە کۆڵبەران، لە شاخی شەترەی ناوچەی شنۆ تووشی با و بۆران بوون و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک، بە ناوی "ئیدریس بایزیدی" تەمەن ٢٥ ساڵ کوری قادر، خەڵکی گوندی "سێنگان" گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە تەرمی ئەم کۆڵبەرە، لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە و کۆڵبەرانی دیکەش کە تووشی سەرمابردوویی هاتوون، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هاتنی وەرزی سەرما و بارینی بەفری قورس، یەکێکی دیکە لەو مەترسیانەیە کە لە سنوورەکانی کوردستان کۆڵبەران لەگەڵی بەرەوڕوون.