لە هۆڵی کەندی سەنای ئەمریکا کونفرانسێک لە ژێر ناوی "سیاسەتی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پێ,ەند بە رژیمی ئێران:
رۆژی پێنج شەممە 16ی سەرماوەزی 1396، لە هۆڵی کەندی سەنای ئەمریکا کونفرانسێک لە ژێر ناوی "سیاسەتی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پێ,ەند بە رژیمی ئێران: رێگەی بەردەم" بە ئامادەبوونی سەناتۆرە پلەبەرزەکانی هەردوو حیزب و کەسایەتیە دیارەکانی ئەمریکا بەرێوەچوو.
وتاربێژانی ئەو کونفرانسە بریتی بوون لە: نیوت گینگریچ، پاڵێوراوی سەرۆککۆماری و سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ژنراڵ جیمز جونز، یەکەم راوێژکاری نەتەوەیی دەوڵەتی ئوباما و فەرماندەی پێشووی ناتۆ، سەناتۆر بن کاردین سەرۆکی دیموکراتەکانی کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوە لە سەنای ئەمریکا، سەناتۆر جان بوزمەن سەناتۆری پلەبەرزی ئیالەتی ئارکانزاس لە مەجلیسی سەنا لە پارتی کۆماری، سەفیر لینکۆلن بلومفیلد بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کار وباری سیاسی و سەربازی.
کونفرانس لەلایەن دوکتور فیروزی دانشگەری لەلایەن رێکخراوی کۆمەڵی ئێرانیان لە ئەمریکا دەستی پێ کرد و بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد.
دوای ئەوە پەیامی ویدئۆیی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی شۆرای ملی مقاومەت بۆ کونفرانس پێشکەش کرا.
ئەو سەناتۆر و کەسایەتیانەی لەو کونفرانسەدا بەشداریان کرد و پەیامیان دا، سپاسی هەوڵەکانی مقاومەتی ئێرانیان کرد بۆ گەیاندنی دەنگی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران، خوازیاری پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی ئێران و مقاومەتی ئێران دژ بە رژیمی ئاخوندی بوون، و داوایان کرد نابێ رێگە بدرێ رژیمی ئێران دەستی بە چەک و چۆڵی ناوکەیی بکات و پشتیوانی خۆیان بە بەرنامەی 10 مادەیی خانمی رەجەوی راگەیاند. هەروەها یدیکتاتۆریەتی ئاخوندانیان بە مەترسی بۆ سەر خەڵکی ئێران، خۆرهەڵاتی ناوەراست، مافی دەسەڵاتداری لە عێراق زانی و پێی یان وایبوو دەبێ بەربە رژیمی ئێران لە سوریە و لوبنان بگیرێ. دەبێ لەگەڵ خەڵکی ئێران و ئاڵترناتیوی دیموکراتیکی ئەو رژیمە پێوەندی بگیردرێ.