لە دوای بریاری دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لەبارەی بەفرەمی ناسینی قودس وەک پێتەختی ئیسراییل لەسەر داوای 8 وەلاتی ئەندام ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجام دا.
بەپێێ هەواڵەکان رۆژی هەینی 17ی سەرماوەز ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر داوای 8 وەلاتی ئەندام لەو ئەنجومەنە لەمەر بریارەکەی سەرۆککۆماری ئەمریکا لەبارەی بەفەرمی ناساندنی شاری قودس وەک پێتەختی ئیسراییل کۆبوویەوەو وریایی ئەوەیان دا کە برایارەکەی دۆناڵد ترامپ رەوتی ئاشتی لاواز دەکات.
ئەگەر چی لەو کۆبوونەوەیەدا هیچ بریارنامەیەک پەسەند نەکرا لەو بارەوە بەڵام ئەنجومەن پێداگری لەسەر رێگەچارەی دوو وەلاتی فەلستین و ئیسراییل کردەوە.