رۆژی 15ی سەرماوەز رۆژێک پێش رۆژی خوێندکار لە ئێران، تەرمی کچە خوێندکارێکی کورد کە بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دابوو، لە ئاسایشگای زانستگای شاری ئەهواز، د
رۆژی 15ی سەرماوەز رۆژێک پێش رۆژی خوێندکار لە ئێران، تەرمی کچە خوێندکارێکی کورد کە بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دابوو، لە ئاسایشگای زانستگای شاری ئەهواز، دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی چوارشەممە 15ی سەرماوەزی 1396، تەرمی کچە خوێندکارێکی کوردی کۆلیژی کشت و کاڵ و سەرچاوە سروشتییەکانی ئەهواز دۆزرایەوە کە بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دابوو.
ئەو خوێندکارە کوردە بە ناوی “مونا دوڕانی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی کرماشان، خویندکاری ساڵی سێهەمی دوکتورای ئەو زانکۆیە بووە.
هەواڵدەری هەنگاو لەوبارەوە دەنووسێ: یەکێک لە خوێندکارانی ئەو زانکۆیە ئەوەی پشتراست کردوەتەوە کە مۆنا بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست داوە و بەرپرسانی زانکۆ بەوانیان ڕاگەیاندووە کە بڵێن ناوبراو بە هۆی “سەکتەی دڵەوە” گیانی لە دەست داوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو بە هیچ شێوەیەک نەخۆشیی دڵی نەبووە.