هومام حەموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و جێگری سەرۆکی پارڵمانی عێراق لە کۆڕێکدا دەڵێ هێزەکانی رژیمی ئێران و پشتیوانیەکانیان بۆ عێراق شکستی بە دوو پی
هومام حەموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و جێگری سەرۆکی پارڵمانی عێراق لە کۆڕێکدا دەڵێ هێزەکانی رژیمی ئێران و پشتیوانیەکانیان بۆ عێراق شکستی بە دوو پیلانی گەورە هێناوە، یەکێکیان داعش و ئەوەی دیکە دابەشکردنی عێراق لە رێگەی گشتپرسی هەرێمی کوردستان.
لە کۆڕێکدا کە لە ئەنجومەنی ستراتژی بۆ پێوەندیەکانی دەرەوەی رژیم لە تاران بۆ ناوبراو وەرێخرابوو، ناوبراو تەئکید دەکاتەوە کە ئەو سەرکەوتنانەی لە عێراق بەدەستهاتوون بە رێنوێنی عەلی خامنەیی رێبەری رژیم و عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان بووە.
ناوبراو لە قسەکانی دا هەروەها ئیشارە بەوە دەکات کە لە رێگەی لاوازکردنی حەشدی شەعبیەوە پیلانگێری هەیە هەتا سەرکەوتنەکانی عێراق بکرێنە ئامانج.
هومام حەموودی لەبارەی دەوری رژیمی ئێران لە عێراق دەڵێ سەرکەوتنی عێراق بەسەر داعشدا بەهۆی ئێرانەوە بووە لە هەموو ئاستەنگەکاندا بۆیە لێرەوە تەئکید دەکەمەوە کە عێراق بەبێ ئێران هیچ نرخێکی نیە.
ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لەسەرتای دەست پێکی شەری ئێران و عێراق لەلایەن رژیمی ئێرانەوە دامەزرا بە مەبەستی نفوز کردنە نێو شیعەکانی عێراق و لە ماوەی ئەو ساڵانەدا لە رێگەی بەکرێگیراوانی ئەو ئەنجومەنەوە دەیان کاری توندوتیژی دژ بە خەڵکی شارەکانی عێراق ئەنجام داوەو لە دوای ساڵی 2003ئەو قەوارە بووە جێبەجێکاری پیلانەکانی رژیمی ئاخوندی لە عێراق.