شەشەمین ڕێوڕەسمی فەرهەنگی ـ هونەریی "کولتوور"، لە شاری مەریوان، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندانی کورد بەڕێوە چوو.
شەشەمین ڕێوڕەسمی فەرهەنگی ـ هونەریی "کولتوور"، لە شاری مەریوان، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندانی کورد بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە رێکەوتی 18ی سەرماوەزی 1396ی کۆچی خۆری، لە شاری مەریوان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کورد، ڕێوڕەسمێک لەژێر ناوی بووژانەوەی فەرهەنگ و هونەری نەتەوەی کورد بەڕێوەچوو.
ئەم رێوڕەسمە کە لە هۆڵی زاگرۆسی شاری مەریوان بەڕێوە چوو، تێیدا ژمارەیەک لە هونەرمەندان لە شارەکانی کرماشان، ئیلام، مەهاباد، سلێمانی، هەورامان و مەریوان بە مەبەستی بووژانەوەی فەرهەنگ و هونەری نەتەوەیی کورد بەشدارییان کردبوو.
لەو رێوڕەسمەدا هونەرمەندانی کورد، بەشێک لە داب و نەریت و کولتووری ناوچەی خۆیان بە بینەرانی بەشداربووی ئەو ڕێوڕەسمە نیشان دا.