 
      لەدوای تێپەرینی زیاتر لە مانگێک بەسەر بومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان، بە هۆی هاتنی بەفر و باران و سەرماو نەبونی خزمەتگوزاری و پێراگەیشتن لەلایەن سەران و دامودەز
 لەدوای تێپەرینی زیاتر لە مانگێک بەسەر بومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان، بە هۆی هاتنی بەفر و باران و سەرماو نەبونی خزمەتگوزاری و پێراگەیشتن لەلایەن سەران و دامودەزگاکانی رژیمەوە، بارودۆخی بەشێکی زۆر لە خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو لە پارێزگای کرماشان زۆر خراپە. 
بارینی بەفر و باران و کەش و هەوای سارد لەو ناوچەیەدا بۆتە یەکێکی دیکە لە کێشەو گرفتی ئەو خەڵکە لێقەوماوە.
 
خێوەتەکانیان بەهۆی کەش و هەواو بەهێزی باوە زیانیان پێگەیشتووەو لەبەین چووە.



