بەپێی ئامارە نافەرمیەکان رژیمی دیکتاتۆر و دژە مرۆڤی ئاخوندی لە ماوەی ساڵی رابردوودا 105 هاووڵاتی کوردی لەسێدارەداوە، و زیاتر لە 1000 کەسیشی دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ئامارە نافەرمیەکان رژیمی دیکتاتۆر و دژە مرۆڤی ئاخوندی لە ماوەی ساڵی رابردوودا 105 هاووڵاتی کوردی لەسێدارەداوە، و زیاتر لە 1000 کەسیشی دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠ ١٧وە هەتا کۆتایی مانگی ١١ی ئەمساڵ، سەرجەم ١٠ ٥ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە زۆربەیان لەژێر ناوی “بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان” ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپێندراوە و لەسێدارە دراون.
لە کۆی ئەو ١٠ ٥ کەسە ٥٤ کەسیان خەڵکی پارێزگای ئورمیە، ١٦ کەسیان خەڵکی پارێزگای لوڕستان، ١٣ کەسیان خەڵکی پارێزگای کرماشانن، ٩ کەس خەڵکی پارێزگای سنە، ٥ کەسی خەڵکی پارێزگای ئیلام و باقی لەسێدارە دراوەکانیش لە کوردانی قەزوێن، خۆراسان و باکووری ئێران بوون.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە لەو ماوەیەدا زیاتر لە یەک هەزار کەس لە کوردستان دەستبەسەر کراون کە تەنیا ناسنامەی ٥٢٠ کەسیان ئاشکرا بووە.
لەو ٥٢٠ کەسە ٣١٣ کەس بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی، ٨٤ کەس بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی، ٨٢ کەس بە تۆمەتی چالاکیی مەدەنی، ٣ کەس بە تۆمەتی چالاکیی کرێکاری، ٢٣ کەس بەهۆی چالاکیی میدیایی دەستبەسەر کراون و هۆکاری دەستبەسەرکرانی بەشێکیشیان نادیارە.
ناوەندی هەنگاو لە درێژەدا ئاماری سەپاندنی حوکمی نادادپەروەرانەی دەزگای قەزایی بەوشێوەیە راگەیاندوە: لەو ماوەیەدا ناوی ٦٩ کەس تۆمار کراوە کە بە تۆمەتی سیاسی، مەزهەبی و کرێکاری و مەدەنی لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندراوە.
٦٥ کەس لەو ٦٩ کەسە سەرجەم بە ٤٢٢ ساڵ بەندکران حوکم دراون و ٤ کەسیش بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و مەزهەبی حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
٤٦ کەس لەو ٦٩ کەسە بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی، ١٣ کەس بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی،٥ کەس بە تۆمەتی چالاکی میدیایی، ٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکیی خوێندکاری و ٢ کەسیش بە تۆمەتی چالاکیی کرێکاری حوکم دراون.
لە ڕۆژی ١٠ ی دیسەمبەری ساڵی ١٩٤٨ی زایینی ئەو ڕۆژە لەلایەن کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەکوو ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ دیاری کراوە.
هەرچەند ئێران یەکێک لەو وڵاتانە بووە کە ئەو بەیاننامەیەی واژۆ کردووە، بەڵام بە شێوەیەکی بەردەوام و سیستماتیک لە کوردستان مافی مرۆڤی پێشێل کردووە.