هێزە جینایەتکارەکانی رژیمی ئاخوندی، حەوتوی رابردوو بەندکراوی سیاسی کورد رامین حسێن پەناهیان دووبارە لە زیندانی ئێتڵاعاتی سپا بۆ ئیدارەی ئێتڵاعاتی ناوەندی رژیم
هێزە جینایەتکارەکانی رژیمی ئاخوندی، حەوتوی رابردوو بەندکراوی سیاسی کورد رامین حسێن پەناهیان دووبارە لە زیندانی ئێتڵاعاتی سپا بۆ ئیدارەی ئێتڵاعاتی ناوەندی رژیم لە سنە گواستۆتەوە و لە ژوری تاکەکەسی دا خستویانەتە ژێر شکەنجە.
رامین حسێن پەناهی رایگەیاندووە کە ئەگەر لە هێشتنەوەی لە ژوری تاکەکەسیدا بەردەوام بن ئەوا دەست دەداتە مان گرتن لە خواردن.
جێی باسە کە رامین حسێن پەناهی سەرەتای مانگی پوشپەر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری سنە دەستگیر کراوە بە تاوانی دژبەرایەتی خودا و هەوڵ دان دژ بە ئاسایشی رژیم و ئەندام بوون لە هێزە سیاسیەکانی کوردستاندا.
هەروەها براکەشی ئەفشین حسێن پەناهی بە هەمان شێوە لە زیندانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە لە ژێر شکەنجەو ئازارێکی زۆردا بەسەر دەبات.