رۆژی یەکشەممە 19ی سەرماوەزی 1396، شێخ محەممەد بن زاید ال نهیان وەلیعەهدی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە دیدارێکدا لەگەل گروپێکی ئەندامی ئەنجومەنی واشینگتن بۆ سیا
رۆژی یەکشەممە 19ی سەرماوەزی 1396، شێخ محەممەد بن زاید ال نهیان وەلیعەهدی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە دیدارێکدا لەگەل گروپێکی ئەندامی ئەنجومەنی واشینگتن بۆ سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەراست، رژیمی ئێرانی وەک هۆکاری نا ئەمنی ناوچەکە ناساند و ووتی: رێگە چارەی یەمەن ئەوەنیە کە چەکدارانی وەک حوسیەکان لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت و قانون لە یەمەندا کار بکەن و هەرکات بیانهەوێ لە ناوچەکەدا ئاژاوە ساز بکەن.
وەلیعەهدی ئیمارات بە ئیشارەکردن بە پشتیوانیەکانی رژیم لە حوسیەکان وتی: ئاشکرایە کە کام وڵاتی ناوچە ئەم موشەکانەی داوەتە گروپە چەکدارەکانی حوسی، ئەوانەی کە ئەم موشەکانەیان داوەتە دەست حوسیەکان خوازیاری پەرەپێدانی بشێوین لە ناوچەکەدا.