هەزاران کەس دەستبەسەر و شکەنجە کران و بوونە هۆی ئەوەی تا هەزاران کەسیش لە ترسی گیانی خۆیان بەرەو وەڵاتانی دەرەوە کۆچ بکەن. زیاتر لە 90 کەسیان لەگەنجان لە سەر شەقامەکان کوشت و زۆرێکیان لە زیندانەکان خستە بەر شکەنجە و دەسدرێژی کردن. شەری زێرینگەری ساڵی 1388 ئەوەندە جیددی بوو کە جۆگەلەی خوێن وەرێکەوت و وەڵات تووشی قەیراناویی ترین دەورانی دوای ساڵی 1368 بوویەوە. دەستبەسەر کردن و زیندانی کردنی کوران و نزیکانی هاشمی رەفسەنجانی شەری دوو باڵی لە قۆناغی شەرم و ناراستەوخۆیی و شانۆگەری روو بە دەرەوە خستە قۆناغی پراکتیک و راستەقینە.
بەڵام بەرجام باسێکی ترە لە بیرمانە کە لەدوای بریارنامەی 598 و ئاشتی لەگەڵ عێراق لە ساڵی 1367، رژیم دەستی بە سەرکووتی ناوخۆیی و کوشتاری زیندانیانی سیاسی و نەیارانی کرد و لە کاتی رەفسەنجانی و لە هاوئاهەنگی سپا و ئیتلاعات لەگەڵ ناوبراو ترۆری ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوەی وەڵات پەرەی سەند. ئێستا لەدوای هەناسەیێکی کورتی رژیم بە هۆی لاچوونی سێبەری هێرشی نیزامی ئەمریکا و ئیسرائیل جارێکی تر تەوژمی ترۆر و هێرشی رژیم بۆ سەر نەیارانی لە وەلاتانی ناوچەکە دەستی پێکردۆتەوە. جیاوازیی ئەو هێرشانە لەگەڵ هێرشەکانی رابردووی رژیم لە ترۆری نەیارانی لە دەرەوە و دەستبەسەر کردنەکان لە ناوخۆ لەوەدایە کە لە رابردوو رژیم لەدوای ئاسایی بوونی رێژەیی بارودۆخی دەرەکی و لاچوونی هەڕشە و تەحریم دەست بۆ ئەو جۆرە کردەوانە دەبات. ئێستاش بە رواڵەت هەر ئەو بابەتی لاچوونی تەحریم و هەڕەشەکانی دەرەکی و ناوچەیی، رژیم بەرەو گەڕانەوە بۆ سیاسەتەکانی رابردووی خۆی کە هەمان هێرشی دڕندانە بۆ سەر خەڵکی وەڵاتەکەی و دەوڵەتانی ناوچەکەیە رێنوێنی دەکات لە کاتێکدا کە رێکەوتنەکە لە ناخی مەترسی زۆر رووبەرووی رژیم دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی دروست بوونی درزی زیاتر لەنێوخۆی رژیم، تا ئەو جێگەیەی کە هەر لەو سەرەتایەوە ناکۆکیەکان لە رەخنە و گازەندەوە گۆڕاون بە هەڕشە و لە جنێو را بوونەتە کردەوەی فیزیکی و کردەوەی پراکتیک کە دواجار دەکێشرێتە رووبەرووبوونەوەی سەختی فیزیکی و خوێن رشتن.
راستیەکەی ئەوەیە کە ئەگەر تەحریمەکان درێژەی دەبوو رژیم هێزی دانی پووڵ بە بەکرێ"یراوانی لە ناوخۆ و دەرەوە نەدەما. ئەگەر خەڵکیش بە نیشانەی نارەزایەتی سەبارەت بە بارودۆخی ژیانی خۆیان رژابانە سەر شەقامەکان رژیم چ چاوەروانیەکی لەو هێزە بەکرێگیراوانە دەبوو کە دۆخی ئەوانیش گیرۆدەی قەیرانی جیددی ئابووری و ماڵی بووە . چ گەرەنتیەک بوونی دەبوو کە خەڵک و هێزە سەرکووتگەرەکان ، بەرپرسانی سەروو بە خەتابار نەزانن و نووکی هێرشەکان رووی نەکردبایە ئەوان؟ بە دڵنیاییەوە هەروای لێدەهات. هێرشی نیزامی رۆژئاواش تەنانەت ئەگەر وەڵامی رژیمیشی لەگەڵ ببوایە کۆتاییەکەی بەوە دەبوو کە پرستێژی ئاخوندەکان لە ناوخۆ و دەرەوە لکەدار بێ و لە کۆتاییەکەشی رووخانی کۆشکی دەسەڵاتی لێبکەوتایە.
لەهەل و مەرجێکی لەمچەشنە بوو کە دەسەڵاتدارانی رژیم رازی بوون بە رێکەوتنەکە. رێکەوتنێک کە لە ناخی دا هەڵگری ئەوەیە کە هەر جۆرە پێشێلکارییەکی رژیم دەبێتە هۆی گەڕانەوەی یەک لەدوای یەکی تەحریمەکان بۆ سەر جێی خۆی. بەرێوەبردنی رێکەتنەکە هێزی ئابووری سپا لاواز دەکات و لەبەرانبەر دا هێزی زیاتری باڵی بەرانبەر ( رەفسەنجانی ، روحانی ، خاتەمی) لێدەکەوێتەوە، لەبەر ئەوەی کە رێکەوتنی شیرکەتە گەورەکانی سپا کە لەناوخۆ و دەرەوەی وەڵات داهاتی وەڵاتیان قۆرغ کردووە روو بە کۆتاییە و لەمەوبەدوا بەشێکی بەرچاو لەو رێکەوتنانە دەدرێنەوە بە شیرکەتە دەرەوەی و ناوخۆییە جێگ متمانەکانی دەوڵەت و پووڵە بلۆککراوەکانیش دەکەونە بەردەست دەوڵەتی روحانی . چارەسەری قەیرانی سوریا و یەمەن و بە هێز بوونی میانەرەوەکان لە عێراق و تەنانەت هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەبێتە هۆی لاوازی سپا و کۆماریخوازەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش بەرنامەیان بۆ لاوازکردنی مافیای نیزامی و ئابووری و ترۆریستی سپا هەیە کە دەبێتە هۆی تەواو کردنی بەشێک لە پرۆژەی نوێی رۆژهەلاتی ناوەراست.
.......درێژەی هەیە