هەواڵدەری رۆیتەرز لە راپورتێکدا لە بارەی پێشکەش کردنی گەڵاڵەی بودجە بە مەجلیسی رژیم لە لایەن ئاخوند رۆحانی ئاماژەی بەوەداوە کە: رۆحانی رۆژی یەکشەممە بودجەی ساڵ
هەواڵدەری رۆیتەرز لە راپورتێکدا لە بارەی پێشکەش کردنی گەڵاڵەی بودجە بە مەجلیسی رژیم لە لایەن ئاخوند رۆحانی ئاماژەی بەوەداوە کە: رۆحانی رۆژی یەکشەممە بودجەی ساڵی داهاتووی لە دەورو بەری ۱۰٤میلیارد دۆلاری پێشکەش کرد.
ئەمە لە کاتیکدایە کە ئابووری و داهاتەکانی دەوڵەت کەوتۆتە ژێر کاریگەری ئابلۆقەکانی ئامریکاوە.
بێکاری بەشێوەیەکی رەسمی لەدەوروبەری ۱۲و نیو لە سەدەو یەکێکە لە هۆکارەکانی نارەزایەتی خەڵک. لە لایەکی دیکەوە دۆناڵد ترامپ بە توندی دژ بە رژیمی ئێران کار دەکات و وتویەتی دەبێت پڕۆگرامی موشەکی ئەو رژیمە راوەستێ و داوای کردوە ئێران بە هۆی دەستێوەردان لە یەمەن وسوریە سزا بدرێ. هەروەها دۆناڵد ترامپ تەئیدی نەکردووە کە کردەوەکانی رژیمی ئێران بە پێی بەرجام نیە، و پێشێلکردنی رێکەوتنی ناوکەییە و لەوانەیە کۆنگرەی ئامریکا دیسان ئابلوقەکانی پێشوو کە هەڵوەشابوونەوە یان ئابلۆقەی نوێ دژ بە ئێران بسەپێنێ.
ئەم هەڕەشەیە زۆربەی ئەو بانک و کۆمپانیا دەرەکیانەش دەگرێتەوە کە لەگەڵ رژیمدا کەوتوونەتە موعامەلە.