ئێرانیانی ئازادە لە پاریسی پێتەختی فەرانسە، بەبۆنەی رۆژی 10ی دیسامبر رۆژی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ، هاوکات لەگەڵ بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی "گۆرانی ئاو و ه
رۆژی دووشەممە 20ی سەرماوەزی 1396، ئێرانیانی ئازادە لە پاریسی پێتەختی فەرانسە، بەبۆنەی رۆژی 10ی دیسامبر رۆژی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ، هاوکات لەگەڵ بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی "گۆرانی ئاو و هەوا" لە پاریس، گردبوونەوەو نارەزایەتیەکی گەورەیان بەرێوەبرد.
وێرای سەرما و بۆرانی توند ئەو نارەزایەتی توورەیی و رقی خەڵکی ئێران لە رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندان کە پێشەنگە لە ئێعدام و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و بەرپرسانی ئەو دەسەڵاتە دەستیان سوورە بە خوێ،ی زیاتر لە 120 هەزار رۆڵەی ئازادیخوازی خەڵکی ئێران بەتایبەت 30 هەزار زیندانی سیاسی کە بە کۆمەڵ لە ساڵی 1367 دا لەسێدارە دران.
بەشداربووانی ئەو گردبوونەوەیە هەروەها سیاسەتە ناتەباکانی رژیم لەگەڵ ژینگە و زیانی قەرەبوو نەکراوی ئەو سیاسەتانە لە دەریاچەکان، رووبارەکان، و سەرچاوەکانی ژێر زەوی و دارستانەکان و.... یان مەحکوم کرد.
بەشداربووانی ئەو گردبوونەوەیە دەنگی حەقخوازانەی خەڵکی ئێران بۆ وەدیهێنانی ئازادیە بنەرەتیەکان، دامەرزانی دەسەڵاتێکی کۆماری ئازاد و دیموکراتیک لەسەر ئەساسی جیایی دین لە دەوڵەت یان بە گوێی جیهانیان گەیاند.
لەو گردبوونەوەیەدا ژمارەیەک کەسایەتی وتاریان دا کە لە قسەکانیان دا تەئکیدیان لەسەر چەند خاڵی گرینگی وەک: مەحکوم کردنی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لەلایەن ئاخوندانەوەو خوازیاری راگرتنی ئێعدامەکان بوون. داوایان لە وەڵاتانی ئوروپایی کرد هەر جۆرە پێوەندیەکانی تەجاری و بازرگانی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی بەشەرتی چاککردنی دۆخی مافی مرۆڤ لەو وەڵاتە بکەن. هەروەها لە قسەکانیان دا پشتیوانی خۆیان بۆ بزوتنەوەی دادخوازی گوشتاری 30هەزار بەندکراوی سیاسی، لەسەر پێکهێنانی هەیئەتێکی نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوە بەمەبەستی دادگایی کردنی فەرماندەر و جێبەجێکارانی ئەو جینایەتە پێداگریان کردووە.
لە وتەکانیان دا هەروەها تاقی کردنەوەی مووشەکی و دەستێوەردانی بەربلاوی رژیم لە کاروباری وەڵاتانی ناوچەکە و پشتیوانی لە تاقمە تیرۆریستیەکانیان مەحکوم کرد و خوازیاری راگرتنی سیاسەتی سازان لەگەڵ رژیم، تۆمارکردنی ناوی سپای پاسداران وەک سەرەکی ترین هێزی پشتیوانی بۆ تیرۆریستان لە ناوچەکە و وەدەرنانی پاسداران لە سوریە و عێراق راگرتنی دەستێوەردانەکانی رژیم لە ناوچەکە بوون.
هاوکات پشتیوانیان لە خەبات و مقاومەتی خەڵکی ئێران بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ کە لە ویستە سەرەکیەکانی خەڵکی ئێران بۆ گۆرانی ریشەیی لە ئێران و رووخانی دەسەڵاتی ئاخوندان کرد.