دوو بەندکراوی کورد، لە گرتووخانەی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژیم لەسنەوە گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
دوو بەندکراوی کورد، لە گرتووخانەی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژیم لەسنەوە گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
بەپێی هەواڵ، دوو بەندکراوی کورد، بە ناوەکانی "کاوان مەحموودیان" و "نەعیم ئەحمەدپوور" خەڵکی دێی "تەنگیسەر" لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.
کاوان مەحموودیان، لە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و نەعیم ئەحمەدپوور بە هۆیەکی نادیار کەمتر لە مانگێکە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراونەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە.