ئەنتۆنیۆ گوتەرز سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاتووچۆی پاسدار قاسم سولەیمانی سەرکردەی هێزی ترۆریستی قودسی رژیم بۆ سوریەو عێراق بە پێشێلکردنی بریار
ئەنتۆنیۆ گوتەرز سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاتووچۆی پاسدار قاسم سولەیمانی سەرکردەی هێزی ترۆریستی قودسی رژیم بۆ سوریەو عێراق بە پێشێلکردنی بریارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی. بەو پێیەی کە ناوبراو بەپێی ئەو بریارنامەیە سەفەرکردنی لێ قەدەغە کراوە.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی رابردووش بەهەمان شێوە بوونی قاسم سولەیمانی لە عێراق دا بە پێشێلکەری ئابلۆقەکانی ساڵی 2007 زانی.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ئاماژەی بە بابەتی هەڵدانی موشەکی بالستیکی لەلایەن چەکدارە حوسیەکان لە یەمەنەوە بۆ عەرەبستانی سعودی کردو گووتی:کارناسانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ماوەی 17 بۆ 21ی نوامبر، لێکۆڵینەوەیان لەسەر پاشماوەی ئەم موشەکانە و وێکچوونیان لەگەڵ کەرەستە جەنگیەکانی رژیمدا بووە.