نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئامادەکاری بۆ خستنە رووی بەڵگەی هاوکاریە مووشەکیەکانی رژیمی ئێران بۆ چەکدارانی حوسی دەکات. ئەو موشەک
نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئامادەکاری بۆ خستنە رووی بەڵگەی هاوکاریە مووشەکیەکانی رژیمی ئێران بۆ چەکدارانی حوسی دەکات. ئەو موشەکەی کە لە لایەن چەکدارانی حوسی بۆ عەرەبستانی سعودی هاوێژرا، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان دوای هێرشە موشەکیەکە پەنجەی تاوانی بۆ رژیمی ئێران راکێشا.
ئێن بی سی لە زمان بەرپرسانی ئەمریکاوە راپوڕتی دا، نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکان، پاشماوەی موشەکە بالستیکیەکە لە ناوەندی ئاژانسی زانیاری بەرگری لە بنکەی هاوبەشی ئاناکاستیا بولینگ لە واشنتۆن دی سی دەخاتەروو.
پاش ئەو هێرشە موشەکیە بۆ سەر عەرەبستان تیمێکی لێکۆڵینەوە لە لایەن رێکخراوی نەتەوەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە وتەی عەرەبستان سەردانی شوێنەکەیان کردووە، بۆ ئەوەی دەریخەن ئەو موشەکەی هاوێژراوە بۆ خاکی عەرەبستان هی ئێران بووە. بە وتەی ئانتۆنیو گۆترز لێکۆلەران راپۆرتیان داوە کە شێوەی دروستکرانی ئەو موشەکانە تایبەتمەندی لەبەرچاوگیراوەو هاوشێوەیان پێشتر بەکار هاتووەو ئەوە پشت راست دەکاتەوە کە نمونەیەکی سەرەکی بووە.