رۆژی شەممە رێکەوتی12ی بەفرانباری 1394 رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران سەردانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد. شاندێکی رێکخراوی لاوانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز کاک ئارام سلێمانی بەرپرسی رێکخراوی لاوانی خەبات سەردانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن شاندێکەوە بە سەرپەرشتی بەرێز کاک جەلال روانگەر سکرتێری گشتی یەکێتی لاوان پێشوازییان لێ کرا.
لەو دیدارە دۆستانەیە دا سەرەتا شاندی رێکخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی سەری سالی تازەی زایینی و هەروەها هەڵبژاردنی ئەندامانی بەرێوەبەری نوێی یەکێتی لاوان پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆخواستن. لە پاشاندا شاندی خانەخوێ خۆشحالی خۆیان بەسەردانی رێکخراوی لاوانی خەبات دەربری و بە هەمان شیوە بە بۆنەی دواهەمین گۆرانکارییەکانی رێکخراوی لاوانی خەبات گەشبینی و پیرۆزبایی خۆیان دەربڕی.
لە بەشێکی ئەو دیدارەدا کۆمەلێک باس سەبارەت بە بارودۆخی گشتی رێکخراوەکانی لاوان و هەروەها هەوڵدان بۆ لێک نزیک بوونەوە و کاروچالاکی لە نێوان رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران بە گرینگ و جێی بایەخ دانراو هەروەها کارکردن بۆ بەرێوەچوونی دووهەمین کۆنفرانسی لاوانی رۆژهەلات باسێکی دیکەی کۆبوونەوەکەبوو .
لە کۆتایی دیدارەکەشدا هەردوولا لە سەر پەیوەندی و لێکنزیک بوونەوەی رێکخراوی لاوانی خەبات و یەکێتی لاوانی دیموکرات پێداگریان کردەوە.