ئانتۆنیۆ گوترس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند رژیمی ئێران خواستەکانی ئەو رێکخراوەی بۆ راگرتنی بەرنامەی مووشەکی با
ئانتۆنیۆ گوترس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند رژیمی ئێران خواستەکانی ئەو رێکخراوەی بۆ راگرتنی بەرنامەی مووشەکی بالستیک لەبەرچاو نەگرتووە.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو راپۆرتەدا داوای لە رژیمی ئێران کردبوو، بەهۆی ئەوەی تاقی کردنەوەی مووشەکی دەتوانێ ببێتە هۆی پەرەسەندنی کێشەکان، خۆ لە تاقی کردنەوەکان بەدوور بگرێ.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ئاسۆشێتدپرێس سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لەو راپۆرتەدا لەبارەی هاویشتنی دوو مووشەک لە یەمەنەوە بۆ عەرەبستان وتی: لێکۆڵینەوە لەوە دەکا کە بزانن رژیمی ئێران ئەو مووشەکانەی بە تاقمە چەکدارەکانی حوسی داوە. ئەو راپۆرتە لە کاتێکدا پێشکەش کراوە کە نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا وتوویەتی بەڵگەی سەڵمێنەر دەخاتەروو کە رژیمی ئێران مووشەک بە تاقمە چەکدارەکانی حوسی دەدا.