بەپێی هەواڵی هەواڵدەریە حکومەتیەکان، لە ئێران لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا ئاماری کرێچیەیەتی بەرێژەی 83 لە سەد پەرەی سەندووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریە حکومەتیەکان، لە ئێران لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا ئاماری کرێچیەیەتی بەرێژەی 83 لە سەد پەرەی سەندووە.
سایتی حکومەتی ئابوری ئانلاین لە راپۆرتێکی تایبەت بە ئامارەکان بەم شێوەیە راپۆرتی داوە کە لە ساڵی 1385 رێژەی کرێچی پارێزگاکانی تاران و البورز لە 35 بۆ 40 لە سەدی هەموو ئێرانی لە خۆگرتووە و لە ساڵی 1385 تا ساڵی 1395 رێژەی پەرەسەندنی کرێنشینی لە پارێزگاکانی تاران و البورز گەیشتۆتە زیاتر لە 40 لە سەد و هەروەها لە پارێزگاکانی کرماشان و ناوەند (مرکزی) ئەم پەرەسەندنە لە 35 بۆ 40 لە سەد گەیشتووە.
ئەم سایتە حکومەتیە بە بەراوردکردنێکی گشتی پیشانی دەدات کە لە ساڵی 1385 زۆربەی پارێزگاکانی ئێران کەمتر لە 20 لە سەدی خانەوادەی کرێنشینی هەبووە، بەڵام لە ساڵی 1385 تەنیا دو پارێزگا لە تەواوی ئێراندا واتا ئەردەبیل و چوار مەحەلی بەختیاری کەمتر لە 20 لە سەد خانەوادەی کرێنشینی هەیە.