رۆژی پێنج شەممە 23ی سەرناوەزی 1396، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ماڵپەری خۆیدا لەبارەی هەنگاوی نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ
رۆژی پێنج شەممە 23ی سەرناوەزی 1396، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ماڵپەری خۆیدا لەبارەی هەنگاوی نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ خستنەرووی نهێنی هەناردەکردنی مووشەکی بالستیک لەلایەن رژیمەوە بۆ چەکدارانی حوسی، نووسی: ئیدارەکانی حکومەتی ئەمریکا لەبارەی دەستێوەردانی تێکدەرانەی رژیمی ئێران لە رۆژهەلاتی ناوەراست وریاییان دا، ئەو مووشەکانەی لە شوێنێکی نەهێنی لە بنکەیەکی سەربازی جێگیر کراون، بەڵگەی سەلمێنەرە کە رژیمی ئێران هەناردەکردنی چەکوچۆڵ بۆ پەرەپێدانی بشێوی و توندوتیژی لە سەانسەری ناوچەکە ئەنجام دەدا.
لورا سیل وتەبێژی وەزارەتی دیفاعی ئەمریکا ووتی: بەشێک لە ستراتیژی سەرۆک کۆمار ئەوەیە کە بە ئاشکرا دەریخات کە چۆن رژیمی ئێران بە پێشێلکردنی بریارنامە نیونەتەوەییەکانی دژایەتی کۆمەلگای نیودەوڵەتی دەکات. ئەو چەکانەی دۆزراونەتەوە سەلمێنەری ستراتژی تێکدەرانەی رژیمی ئێرانە. ناوبراو زیادی کرد : ئێمە ئەو بەڵگانە بلاودەکەینەوە هەتا هاوپەیمانەکانمان و هاوکارانی نێودەوڵەتیمان وەک رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بتوانین سەبارەت بە چالاکیەکانی رژیمی ئێران لەگەڵ یەک کار بکەین. ئەو چەکانەی دۆزراونەتەوە دەرخەری پەرەپێدانی چەکوچۆڵە لەلایەن رژیمی ئێرانەوە کە ئەو جۆرە چەکانە پێشیلی بریارنامەکانی 2216 و 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات.