لە کاتێکدا کە بوودجەی پێشنیارکراوی ئاخوند روحانی بۆ ساڵی 97 تەنیا زیادبوونی 3.8 لەسەد نیشان دەدات ، بوودجەی پێشنیارکراو بۆ وەزارەتی دیفاعی رژیم نزیک بە 33 لەسە
لە کاتێکدا کە بوودجەی پێشنیارکراوی ئاخوند روحانی بۆ ساڵی 97 تەنیا زیادبوونی 3.8 لەسەد نیشان دەدات ، بوودجەی پێشنیارکراو بۆ وەزارەتی دیفاعی رژیم نزیک بە 33 لەسەد و بوودجەی سپای پاسداران نزیک بە 42 لەسەد زیاد کراوە.
رادیۆی نێودەوڵەتی فەرانسە لەوبارەوە راپۆرتی دا: بوودجەی سپای پاسداران بە زیادکردنی 11 هەزار و 200 میلیارد تمەن لە ژمارەیێک نزیک لە 15 و نیو هەزار میلیارد تمەن لە سالی 1396 بە نزیکەی 26 هەزار و 700 میلیارد تمەن لە گەڵاڵەی بوودجەی ساڵی 97 زیاتر بووە.
ژمارەی گشتی سەرچاوە و خەرجیەکانی بوودجەی گشتی پێشنیارکراوی ساڵی 1397 بە ژمارەی 1195 هەزار میلیارد تمەن دەکات کە لەچاو بووجەی قانونی رژیم لەئەمساڵدا بەرەوسەر چوونێکی 3.7 لەسەدی بەخۆیەوە بینیوە. بەلەبەرچاو گرتنی نرخی هەڵاوسانی 10لەسەدی وەک ئامانجی دەوڵەت لەساڵی 1397، بوودجەی ساڵی داهاتوو لە نرخە دامەزراوە و واقعیەکان لەراستی دا نزیک بە 6 لەسەد کەم بۆتەوە. لە ئاکام دا دەتوانین بلێین کە بوودجەی ساڵی 1397 بوودجەیێکی داخراو و تەنگەبەر دەبێ. بەمجۆرەش داهاتی خەڵک راستەوخۆ و ناراستەوخۆ کەم دەبێتەوە. بوودجەی سپای پاسداران بەتەنیا 50 لەسەدی بوودجەی دیفاعی رژیمی ئێرانی لەخۆ گرتوە.