رۆژی پێنج شەممە لە راپۆرتێکدا نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەی خستەروو کە ئەو موشەکانەی لەلایەن تاقمە چەکدارەکانی حوسی بۆ عەرەبستان هاویژر
رۆژی پێنج شەممە لە راپۆرتێکدا نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەی خستەروو کە ئەو موشەکانەی لەلایەن تاقمە چەکدارەکانی حوسی بۆ عەرەبستان هاویژرا، دروستکراوی رژیمی ئێرانە، وەلاتانی عەرەبیش خوازیاری لێپێچینەوە لە رژیمی ئێران لەو بارەوە بوون.
جوێ لە نیکی هێلی، ئانتۆنیۆ کوترز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ئیشارەی بە هەناردە کردنی چەکوچۆڵ بۆ چەکدارانی حوسی کرد و ئەو کردەوەی رژیمی ئاخوندی مەحکوم کرد. وەڵاتانی عەرەبی وەک عەرەبستان، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، یەمەن و بەحرەین پێشوازیان لە راپۆرتەکانی نیکی هێلی و ئانتۆنیۆ گوترز کرد و خوازیاری لێپێچینەوە لە رژیمی ئێران بەهۆی پشتیوانی لە تیرۆریزم و دەستێوەردان لە کاروباری وەلاتانی ناوچەکە و کردەوەی دژمنکارانەی ئەو رژیمە بوون.
نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیشاندانی پاشماوەی ئەو مووشەکەی حوسیەکان گرتیانە عەرەبستان، رژیمی ئێرانی بە پشتیوانی لە تیرۆریزم تاوانبار کرد.
ناوبراو رۆژی پێنج شەممە لە کونفرانسێکی چاپەمەنی لە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا بەشداری کرد و پاشماوەی موشەکی حوسیەکان کە بۆ عەرەبستانی هاویشتبوو نیشان دا و ئاشکرای کرد کە ئەو مووشەکە لەلایەن رژیمی ئێرانەوە دروست کراوە. ناوبراو تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە حوسیەکان بۆیە فرۆکەخانەیەکی مەدەنیان لە ریاز کردووەتە ئامانج کە ژمارەیەکی زۆرتری خەڵک بێ تاوان بکوژن.
نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەی یەکگرتووەکان هەروەها رژیمی ئێرانی بە تێکدانی خۆرهەڵاتی ناوەراست تۆمەتبار کرد و زیادی کرد لێکۆڵینەوە لە پاشماوەی ئەو موشەکە بەڵگەی سەلمێنەرە کە بەڵێنە نێونەتەوەییەکان لەلایەن رژیمی ئێرانەوە پێشێلکراوەو دەرخەری ئەوەیە هەوڵەکانی ئەو رژیمە بۆ شاردنەوەی ئەو کردەوانەی شکستی هێنا.
نیکی هێلی وتی ئەو مووشەکە نیشانەی گروپی پیشەسازی باقری پێوە بووە.