یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەسەندکردنی بریاری 1638 لە کۆنگرەی ئەمریکا بۆ ئاشکرا کردنی داراییەکانی سەرانی رژیمی ئ

پەسەندکردنی بریاری 1638 لە کۆنگرەی ئەمریکا بۆ ئاشکرا کردنی داراییەکانی سەرانی رژیمی ئ

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بریاری 1638ی بۆ ئاشکراکردنی سەرمایە و دارایی سەرانی رژیمی ئاخوندی بەتایبەتی وەلی فەقیه و سەرۆک کۆمار و سەرکردەکانی سپای پاسداران پ

 ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بریاری 1638ی بۆ ئاشکراکردنی سەرمایە و دارایی سەرانی رژیمی ئاخوندی بەتایبەتی وەلی فەقیه و سەرۆک کۆمار و سەرکردەکانی سپای پاسداران پەسەند کرد.

رۆژی چوارشەممە 22ی سەرماوەز، کۆنگرەی ئەمریکا لە دانیشتنی خۆیدا بریاری ژمارە 1638، لەژێر ناوی "شەفافیەتی دارایی سەرانی ئێران" کە لەلایەن بروس پالیکویینەوە پێشکەش کرابوو، خستە بەر باس و نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر لێپێچینەوە لە سەرانی رژیمی ئێران بەهۆی دزینی داهات و سەرمایەی خەڵکی ئێران بە مەبەستی پەرەپێدانی زیادەخوازیەکانیان لە ناوچەکە و سەرکوتی جەماوەر و پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی بالستیک، پێداگریان کرد.

ئەو بریارنامەیە بە دەنگی 289 دەنگی بەڵێ‌ پەسەند کرا.

ئەم بریارە لە دوای پەسەندکرانی لە سەنا و ئیمزای سەرۆککۆمار، دەبێ لە ماوەی 90 رۆژدا زانیاری ورد لەسەر ئەوەی کە بەرپرسانی سەرەکی رژیم چەندە پووڵ و سەرمایەیان لە دەرەوەی ئێران هەیە و بە چ شێ,ەیەک ئەو سەرمایەیان بۆ دەرەوە گواستووەتەوە، کۆبکرێتەوە.

ژمارەیەکی بەرچاو لە دەسەڵاتداران و ناوەندەکانی رژیمی ئاخوندی کە بە پێی بریاری 1638 دەبێ داراییەکانیان ئاشکرا بکرێ بریتین لە:

خامنەیی وەلی فەقیهی رژیم، سەرۆک کۆماری رژیم، ئەندامانی شۆرای نیگایان و مەجلیسی جیبرەگان، ئەندامانی هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتیەکان، سەرکردە و جێگرەکانی سپای پاسداران و هەروەها سەرکردە و جێگرانی هێزی زەمینی، هێزی هەوا و فەزا و هێزی دەریایی سپا، سەرکردەی بەسیج، سەرکردەی هێزی تیرۆریستی قوردس، سەرکردەی هێزی ئینتزامی رژیم، نوێنەری خامنەیی لە سپای پاسداران، سەرۆکی تەعاونی سپای پاسداران و سەرۆکی رێکخراوی وزەی ناوکەیی رژیمی ئاخوندی.

 


6 ساڵ و 11 مانگ و 8 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەسەندکردنی بریاری 1638 لە کۆنگرەی ئەمریکا بۆ ئاشکرا کردنی داراییەکانی سەرانی رژیمی ئ

پەسەندکردنی بریاری 1638 لە کۆنگرەی ئەمریکا بۆ ئاشکرا کردنی داراییەکانی سەرانی رژیمی ئ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران