رۆژی هەینی 24ی سەرماوەز جەیمس مەتیس، وەزیری بەرگری ئامریکا گووتی: ئەم کردەوانەی ئێستای رژیمی ئێران غەیرە قانونیەو لە کوشتاری خەڵکی بێ تاواندا بەشدارە.
رۆژی هەینی 24ی سەرماوەز جەیمس مەتیس، وەزیری بەرگری ئامریکا گووتی: ئەم کردەوانەی ئێستای رژیمی ئێران غەیرە قانونیەو لە کوشتاری خەڵکی بێ تاواندا بەشدارە.
ئاشکراکردنی ئەوەی کە رژیمی ئێران دەیکات بۆ ناسینی زیاتری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەکەڵکە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە: لە هەر شوێنێک ئاژاوەگێریەک روبدات دەستی رژیمی ئێرانی تێدا دەبینن.
وەزیری بەرگری ئامریکا ئاماژەی بە ئاشکراکردنی موشەکی بالستیکی رژیمی ئێران لە لایەن نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا کرد و گووتی: ئەوە هەنگاوێکی دیپلۆماتیکە بۆ ئەوەی کە بە جیهان نیشان بدەین رژیمی ئێران خەریکی چ کارگەلێکە.
ناوبراو وتیشی: ئامریکا هەوڵ ئەدات کە هاوکاری هاوپەیمانەکانی خۆی لە ناوچەکەدا بکات بۆ رووبەرووبونەوە لەگەڵ دەست تێوەردانەکانی رژیمی ئێران و توانای سەربازییان لە بەرانبەر رژیمی ئێراندا پەرە پێبدات.