رۆژی هەینی 24ی سەرماوەز پاسدار موحسینی رەزایی سکرتێری کۆری بەرژەوەندیەکانی رژیم رایگەیاند عەرەبستان و ئێرائیل لە تەوقی دۆستەکانی رژیمی ئێراندان.
رۆژی هەینی 24ی سەرماوەز پاسدار موحسینی رەزایی سکرتێری کۆری بەرژەوەندیەکانی رژیم رایگەیاند عەرەبستان و ئێرائیل لە تەوقی دۆستەکانی رژیمی ئێراندان.
ناوبراو هەروەها ئیشارە بە فشارەکانی چوارساڵی داهاتوو بۆسەر رژیمەکەی دەکات و دەڵێ لە چوار ساڵی داهاتوودا فشارێکی زۆر دەخرێتە سەر ئێران و سەرچاوەی ئەو فشارانەش ئیسراییل، عەرەبستان و ئەمریکا دەبن.
پاسدار موحسینی رەزایی ئابووری بە خاڵی لاوازی رژیمی ئێران زانیوەو وتوویەتی کە کێشەی سەرەکی ئێوە ئابووریە کە دەتوانێ هێزی ئێمە راگرێ و یان دەستکەوتەکان لە دەست بدەین.
ناوبراو هەروەها دەڵێ: ئەگەر زوو ئابووریمان بەهێز نەکەین دەبێ بکەرێینەوە بۆ سنووورەکانی خۆمان.
ئەو پاسدارە بە ئیشارە بە دەستێوەردانەکانی رژیم لە وەلاتان دەڵێ: کۆماری ئیسلامی وێرای لاوازی لە باری ئابووریەوە توانیویەتی هێژموونی خۆی لە خۆرهەلاتی ناوەراست پەرەپێبدات و گروپە چەکدارەکانی لە لوبنان، سوریە، عێراق و یەمەن باڵا دەست بن و زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بەهێز بوون.