رۆژی شەممە 25ی سەرماوەزی 1396 لە شاری پاریسی فەرانسە کۆنفرانسێک لە ژێر ناوی (دۆخی تەقینەوەی جەماوەری لە ئێران، رژیمی ئاخوندی لە گەمارۆی قەیران و
رۆژی شەممە 25ی سەرماوەزی 1396 لە شاری پاریسی فەرانسە کۆنفرانسێک لە ژێر ناوی (دۆخی تەقینەوەی جەماوەری لە ئێران، رژیمی ئاخوندی لە گەمارۆی قەیران و دەستێوەردانەکانی لە باقی وەلاتان) بەرێوە چوو. ئەو کۆنفرانسە کە لە لایەن ژاک بۆتۆ شارەداری ناوچەی 2ی پاریس کرایەوە لەسێ بەشی کەسایەتیە ئوروپایی و وەلاتانی عەرەبی و ئیسلامی و کەسایەتیە ئەمریکاییەکان پێکهاتبوو.
ئەو کۆنفرانسە کە لە لایەن شۆای میللی موقاومەتی ئێرانەوە رێکخرابوو تێیدا خانمی مەریەم رەجەوی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی شۆرا قسەی کرد و لە ناوئاخنی قسەکانی دا ووتی: هەروەک چۆن رووبەرووبوونەوە لەگەڵ داعش زەروری بوو ، بەربەرەکانێی نیزامی وەلی فەقیه و سپای پاسداران و تاقمە چەکدارەکانی بەکرێگیراوی رژیم سەد ئەوندە زەرورترە و مەترسیدارتر لە داعشە. خاتوو مەریەم رەجەوی پێی داگرت: رووخانی ئەو رژیمە لەبەردەستدایە و بێ ئەم لا و ئەو لا روودەدا و ئەوە تەنیا رێگە چارەی هەموو کێشەکانی ئێران و ناوچەکە و جیهانە.
خاتوو مەریەم رەجەوی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئاخوندەکان زیاتر لە هەر کاتێکی تر لاوازن دەولەتانی رۆژئاوایی بۆ بەرەوپێرەوە هاتنی ئەو خاڵانەی بانگهێشت کرد:
ـ راگەیاندنی سپای پاسداران وەک هێزێکی ترۆریستی و پێشگرتن لە دەسراگەیشتنی ئەو رژیمە بە نیزامی بانکی جیهان
ـ دەرکردنی سپای پاسداران و چەکدارەکانی سەر بە سپا لە سوریا و عێراق و باقی وەلاتانی ناوچەکە و پێشگرتن لە گواستنەوەی هێز و چەک و چۆڵ لە لایەن ئەو رژیمەوە
ــ دەرکردنی بەکرێگیراوانی هێزی تررۆیستی قودس و وەزارەتی ئیتلاعات لە وەلاتانی ئوروپا و ئەمریکا
ــ مەرجدار کردنی پێوەندی دیپلۆماسی و تیجاری لەگەڵ رژیم بە راگرتنی شکەنجە و ئیعدام لە ئێران
ــ داوای پێکهاتنی دادگایێکی تایبەت لە لایەن شۆرای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێراگەیشتن بە جینایەتەکانی رژیمی ویلایەتی فەقیه بە تایبەتی کوشتاری 30 هەزار زیندانی سیاسی لە ساڵی 1367 یان ناردنی ئەو بابەتە بە دادگای جینایی نێودەوڵەتی
ــ پشتیوانی لە پێدانی نرخی کەل و پەل و ئیمکانات و چەک و چۆڵی قەرارگاکانی موجاهیدین و ئەرتەشی رزگاریدەری نەتەوەیی ئێران لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە
ــ بە رەسمی ناسینی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران وەک ئاڵترناتیوی دیموکراتیک بۆ دیکتاتۆری مەزەهەبی و ترۆریستی . ئەو بابەتەش گرێدراوە بە کۆتایی هێنان بە سیاسەتی کارەساتباری وتووێژ و دانوستانی ئەمریکا و ئورووپا لەگەڵ رژیم و کۆتای هێنان بە زیانەکانی ئەو سیاسەتە لە سالانی رابردوو.