خەباتمێدیا: هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە سنووری سەردەشت دوو کاسبکاریان دایە بەر دەستڕێژ و لەئاکامدا هەر دوویان گیانیان دا.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە سنووری سەردەشت دوو کاسبکاریان دایە بەر دەستڕێژ و لەئاکامدا هەر دوویان گیانیان دا.
بەپێی هەواڵەکان، سەعات ١ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی سەرماوەزی 1396، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە پایگای بێتووشی سەردەشت تەقەیان لە دوو کاسبکار بەناوەکانی عوسمان ئەحمەدی و محەمەد بارامی کردووە کە خەڵکی دێی بێتووشی سەر بە شاری سەردەشت بوون و لەئاکامدا هەر دووکیان گیانیان داوە.