رژیمی ئێران بڕیاریداوە کاری کۆڵبەری بە تەواوی رابگیرێ و لە بەرامبەریشدا 15 بازاڕچە لە ناوچەی سنوورییەکان بکرێنەوە. عەبدولرەزا رەحمانی فەزلی، وەزیری
رژیمی ئێران کاری کۆڵبەری رادەگرێت
خەباتمێدیا: رژیمی ئێران بڕیاریداوە کاری کۆڵبەری بە تەواوی رابگیرێ و لە بەرامبەریشدا 15 بازاڕچە لە ناوچەی سنوورییەکان بکرێنەوە. عەبدولرەزا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی رژیم راگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیرانی رژیمی ئێران بڕیاریداوە کۆڵبەری بە تەواوی نەهێڵێ، ئەم بڕیارەش کاریگەری کۆمەڵایەتی و ئەمنی بە دوای خۆیدا دێنێ". بە گوتەی وەزیری ناوخۆی رژیمی ئاخوندی، 15 بازاڕچەی سنووری لە ناوچە سنوورییەکان دەکرێتەوە و ئەو کەسانەی زیاتر لە سێ ساڵ لە ناوچە سنوورییەکان نشتەجێ بووبن و پێناسەی پیشەوەرییان هەبێت دەتوانن لە رێگای ئەم بازاڕە سنوورییانەوە کەلوپەل هاوردەی ناو خاکی ئێران بکەن. ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە لە کوردستاندا 75 هەزار کەس کاری کۆڵبەری دەکەن، لە ماوەی رابردووشدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەرانی بە تەقەی سپای پاسداران و هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران بوونەتە قوربانی.