رژیمی ئێران لە رێرەوی تاران دەمشقەوە خۆی گەیاندووەتە دەریای ناوەراست و یەکەم کاروانی سەربازی خۆی لەو رێگەوە گەیاندووەتە دێرەزوور.
رژیمی ئێران لە رێرەوی تاران دەمشقەوە خۆی گەیاندووەتە دەریای ناوەراست و یەکەم کاروانی سەربازی خۆی لەو رێگەوە گەیاندووەتە دێرەزوور.
رۆژی یەکشەممە 26ی سەرماوەز هەواڵدەری ئاناتۆلی تورکیە لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە رژیمی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە رێرەوی زەمینی نێوان تاران و دەمش هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە دەریای ناوەراستی دەست پێ کردووە. هەروەها ئیشارەی بە جموجوڵی سەربازی رژیمی لە دوای کونترۆڵ کردنی سنوورەکانینێوان سوریە و عێراق لەلایەن رژیمی سوریە و حەشدی شەعبی کردووە.
هەواڵدەری دەوڵەتی ئاناتۆلی رایگەیاند رژیمی ئێران لە رێگەی عێراقەوە یەکەم کاروانی سەربازی خۆی بە کەڵک وەرگرتن لە رێرەوی زەمینی کە دەگاتە دەرگای ناوەراست، رەوانەی سوریە کردووە.
ئەو هەواڵدەریە لە زمان سەرچاوە خۆجێیەکانەوە راپۆرتی داوە کە یەکەم کاروانی سەربازی رژیم کە بریتی بوون لە هێزەکانی سپای پاسداران و تاقم و گروپەکانی حەشدی شەعبی لە شاری ئەبوکەمالی سوریە لە سنوری عێراق گەیاندووەتە دێرەزوور.