ڕاگواستنی دوو زیندانیی کورد بۆ ژووری تاکەکەسی
دوو زیندانیی کورد پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بە هۆی جیانەکردنەوەی تاوانەکان لە زیندانی ورمێ، مانیان لە خواردن گرتبوو، بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزران. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دوو زیندانیی کورد بە ناوەکانی "ڕەووف محەممەد عەلی و بەهمەن دەلایی میلان" کە لە بەندی پێنجی زیندانی ناوەندیی ورمێ، ناسراو بە بەندی "ڕەوان دەرمانی" ڕاگیرابوون، داوایان لە بەرپرسانی زیندان کردبوو بە جیاکردنەوەی تاوانەکان، بۆ بەندی زیندانییە سیاسییەکان ڕایانگوازن. بەندی پێنجی ڕەوان دەرمانی، شوێنی چارەسەر کردنی پشێوییە دەرونییەکانە لە ڕێگای دەروون شیکارییەوە. بە هۆی گوێنەدانی بەرپرسانی زیندان و جێبەجێنەکردنی داواکارییەکەیان، ئەو دوو زیندانییە کوردە مانیان لە خواردن گرت و ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بە دەستووری بەرپرسی زیندان، بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزران. بەهمەن دەلایی میلان ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللی" دەستبەسەر و بە ١١ساڵ زیندان حوکم درا و پاش چوار ساڵ ڕاگرتنی لە زیندانی مەریوان، لە ساڵی ١٣٨٩وە، بۆ زیندانی شاری خۆی ڕاگوێزرا و دواتر لە ڕێکەوتی ٢٠ ی ڕەزبەری ١٣٩٤، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ کرا. هەروەها تۆمەتی ڕەووف محەممەد عەلی "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەویی" ڕاگەیەندراوە، بەلام زانیاری زیاتر لە سەر تۆمەتەکانی ناوبراو و چۆنیەتی و ماوەی حوکمەکەی لەبەردەستدا نیە.
بووژاندنەوەی لێرەوارەکانی کوردستان لە لایەن ژینگە دۆستانەوە
ئەنجومەنێکی خەڵکی لە کرماشان، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە ٢٠ هەزار تۆوی بەڕوویان چاندووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، هەژدە هێکتار لە لێڕەوارە سووتاوەکانی ناوچەی کرماشان و ئیلام، لە پێنج قۆناخ‌دا، لە لایەن ئەنجومەنی "هیلوو"وە بووژاندنەوەی بە خۆیەوە بینی. ئەو بووژاندنەوەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک بەڕێوە چووە کە لە بەشی یەکەمیدا ٢٠ ٢٠ ٠ تۆوی بەڕوو و هەروەها ئەو چەشنە لە دارە پاڵپشتەکانی، وەک هەرمێ کێوی و ئەرژەنیش چێندراوە. ئامانج لە چاندنی ئەو بەڕوویانە بە وتەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی هیلوو، پاراستن و بووژاندنەوەی لێڕەوارەکانی زاگرۆس بە تایبەتی جەنگەڵکاریی شوێنە سووتاوەکانی عوسماندوەند (باشووری کرماشان)، زەردەڵان(سنووری دوو پارێزگاکە) و پەناگای ژینگەی ئاژەڵە دڕندەکانی وەرمنجە دەبێت. سەعید سلێمانی لەمەڕ بەردەوامیی ئەو کارە، بە هەواڵدەریی ئیسنای وتووە کەØ› تاکوو تۆوی بەڕوومان بۆ دابین بکرێت، ئەوا لەم هەڵمەتە خۆبەخشانە بەردەام دەبین. ساڵی ٩٣، زیاتر لە ٢٥٠ هێکتار لە لێڕەوارەکانی پارێزگای کرماشان ئاگریان تێبەرببوو کە بە وتەی چالاکانی ژینگە، دەستی کەسانی هەلپەرەست بۆ دەست بەسەرداگرتنی زەویەکانی لە پشتە.
بارینی به‌فر له پیرانشار گه‌یشته 106 سانتی مه‌تر
به‌رپرسی ئیداره‌ی که‌شناسی شاری پیرانشار وتی: ڕێژه‌ی بارینی به‌فر له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به 106 سانتی مه‌تر له شاری پیرانشار گه‌یشتووه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕه‌حمان ئیبراهیمی، به‌رپرسی که‌شناسی شاری پیرانشار وتی: شاری پیرانشار له باری ڕێژه‌ی بارینی به‌فر له ڕۆژانی ڕابردوو له ئاستی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، پاش سه‌رده‌شت پله‌ی دووهه‌می بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه. ئیبراهیمی له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی بارینه‌کانی ئه‌مساڵ واتا له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ر تا ئێستا 359 میلی مه‌تر بووه که ئه‌م ڕێژه‌یه له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌سه‌دا 5.8ی دابه‌زینی بووه. به‌رپرسی ئیداره‌ی که‌شناسی پیرانشار به ئاماژه به دابه‌زینی به‌رچاوی پله‌ی گه‌رما له‌م شاره ڕایگه‌یاند: پله‌ی گه‌رما له پیرانشار پاش ته‌واوبوونی بارینی به‌فر دابه‌زینێکی به‌رچاوی بووه تا ئه‌و ڕاده‌یه که پله‌ی گه‌رما له شه‌وی یه‌کشه‌ممه/ 13ی به‌فرانبار له پیرانشار بۆ نزیک 10 ده‌ره‌جه‌ی ژێر سیفر گه‌یشتووه.جێگەی باسە کە، به‌رزایی به‌فر که بۆ سێهه‌مین جاره له ماوه‌ی مانگه‌کانی ڕابردوو ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه گه‌یشتووه‌ته نزیک 106 سانتی مه‌تر که ئه‌م ڕێژه‌یه له به‌رزاییه‌کانی ناوچه‌که گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 2 مه‌تر.
کوژرانی 2 پاداریتری رژێمی ئاخوندی لە سووریە
رێژەی کوژراوانی رژێمی ئاخوندی کە بۆ کوشتاری خەڵکی بێتاوانی سووریە رۆیشتوونەتە ئەو وڵاتە تادێت زیاتر دەبێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سایتی هێزە تیرۆریستییەکانی قۆدس کوژرانی دوو پاسداریتری رژێمی ئاخوندی لە سووریە راگەیاند. بە پێی ئەم راپۆرتە، دوو پاسداری کوژراوی رژێم لە سووریە بریتین لە، پاسدار عەبدۆڵا قۆربانی لە دایکبووی ساڵی 1360 کە دەرەجەی ناوسالاری سێهەم بووە و پاسدار مۆستەفا خانزاد خەڵکی مازەندەران. جێگەی باسە کە لاشەی ئەم دوو کوژراوەی رژێمی ئاخوندی ئەمرۆ سێشەممە 15ی بەفرانبار لە شوێنی لە دایکبوونبان دەنیژرێت.
کووەیت باڵوێزی خۆی لە تاران بانگهێشت کردەوە
تا دێت نارەزایەتییەکان بە هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تاران زیاتر دەبێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوێنی دووشەممە 14ی بەفرانباری 1394، سەرۆکی مەجلیسی کووەیت، هێرشی لیباس شەخسییەکانی خامنەیی بۆ سەر باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تاران و کۆنسولگەری ئەو وڵاتە لە مەشهەد بە توندی مەحکووم کرد. مەزرووق ئەلغانم رایگەیاند، ئەم هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای پەیمانە نێونەتەوەییەکانە بۆ پاراستنی هەیئەتە دیپلۆماتیکەکان لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە. جێگەی باسە کە لە دژکردەوە بەو هێرشانەی دەست و پەیوەندەکانی خامنەیی بۆ سەر بالوێزخانە و کۆنسولگەری عەرەبستان لە تاران و مەشهەد دەوڵەتی کووەیت بریاریدا کە سەفیری خۆی لە تاران بانگهێشت بکاتەوە.
شۆرای ئەمنییەت هێرشکردنە سەر سەفارەتی عەرەبستانی مەحکووم کرد
شۆرای ئەمنییەتی سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان هێرش کردنە سەر سەفارەتی عەرەبستانی لە تاران بە توندی مەحکووم کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمرۆ سێشەممە 15ی بەفرانباری 1394، تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییە وێرای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاند کە رژێمی ئاخوندی کەوتووەتە غەلەتم کرد و ئەمرۆ بە نووسینی نامەێک بۆ شۆرای ئەمنییەت تێیدا نارەحەتی خۆی لە هێرشکردنە سەر سەفارەتی عەرەبستان نیشانداوە و بەڵێنی داوە کە چیتر ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر نوێنەرایەتی وڵاتان دووبارە نابنەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، رژێمی ئاخوندی لە نامەکەیدا رایگەیاندووە کە هەوڵ دەدات بکەرانی هێرش بۆ سەر سەفارەتی عەرەبستان دەستبەسەر و بە توندی سزا بدات.
کۆمەڵگای عه‌ره‌بی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی رێکده‌خات
دوێنی دووشه‌ممه 14ی بەفرانباری 1394،کۆمەڵگای وڵاتانی عه‌ره‌بی بڕیاریدا یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سازبکات، له‌سه‌ر داوای عه‌ره‌بستانی سعودیه، بۆ تاوتوێکردنی گرژی‌و ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئێران‌و سعودیه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌حمه‌د بن حلی جێگری ئه‌مینداری گشتی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی له‌لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند : " ئه‌مڕۆ ئه‌میندارێتی گشتی جامیعه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، یاداشتێکی فه‌رمی له‌وه‌فدی هه‌میشه‌یی سعودیه له‌جامیعه‌ی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه، که‌تێیدا داوای سازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب، له‌ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو، کردووه، به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌کردنی پێشێلکارییه‌کانی رژێمی ئاخوندی ئێران به‌رانبه‌ر به‌باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له تاران و کونسوڵخانه‌ی سعودیه له مه‌شهه‌د و سه‌رکۆنه‌کردنی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران له کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی".