پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەلایەن سەرۆککۆماری ئەو وەلاتەوە راگەیەندرا

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەلایەن سەرۆککۆماری ئەو وەلاتەوە راگەیەندرا
دەنگی خەباتی کوردستان

 رۆژی دووشەممە 27ی سەرماوەزی 1396، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکای راگەیاند، ناوبراو کە لە بنکەی رۆناڵد رەیگان قسەی دەکرد هەرەشەو کۆسپەکانی بەردەم ئەمریکای خستەروو.

ناوبراو لە پێوەند بە رژیمی ئێران وتی: 

من گەمارۆم خستەسەر سپای پاسداران بەهۆی پشتیوانیەکانی بۆ تیرۆریزم. رووبەڕووی ئەو مەترسییانە دەبینەوە دیکتاتۆرییەت لە ئێران دروستیکردوون.

هەر لەو پێوەندەدا دۆناڵد ترامپ وتی کە دیکتاتۆرییەتی کۆریای باکوور و رژیمی ئێران بوونەتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە. هەروەها کۆریای باکوور و رژیمی ئێران بوونەتە هەڕەشە بۆسەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، هەروەها بوونەتە مایەی ئازار بۆ خەڵکەکەیان.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی قسەکانی دا ئیشارەی پشتیوانیەکانی رژیمی ئێران بۆ گروپە تیرۆریستەکان و تی: رژیمی ئێران پشتیوانی لە گرووپە تیرۆرستییەکان دەکات و بەئاشکرا داوای وێرانکردنی ئێمە دەکات. ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانی رووبەڕووی گرووپە تیرۆریستە بیانییەکان دەبێتەوە کە بوونەتە هەڕەشە بۆسەر وڵاتەکەمان لەنێویاندا ئەو گرووپانەی لەلایەن ئێران پشتیوانیان دەکرێت، وەک حیزبوڵڵا. رژیمی ئێران لە سەرانسەری جیهان پشتیوانی لە تیرۆر دەکات، سوودی لە ناسەقامگیری وڵاتان بینیووە بۆ فراوانکردنی هەژموونی لە رێگەی گرووپە بە وەکالەتەکانی. هەڕەشەکانی رێکخراوە تیرۆرستە جیهادییەکان و ئێران ئەو راستییەیان دەرخستووە کە ئیسرائیل هۆکاری کێشەکانی ناوچەکە نییە.

لەبارەی شێوەی بەرەورووبوونەوەی بەرنامەی ناوکەیی رژیمی ئێران و سیاسەتی دەستێوەردان لە وەلاتان لەلایەن ئەو رژیمەوە، سەرۆککۆماری ئەمریکا رایگەیاند: لەگەڵ هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ ئەوەی رێگری لە رژیمی ئێران بکەین، تاوەکو دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات.  لەگەڵ هاوبەشەکانمان کاردەکەین بۆ نەهێشتنی کاریگەی و چالاکییە خراپەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.


6 ساڵ و 11 مانگ و 2 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەلایەن سەرۆککۆماری ئەو وەلاتەوە راگەیەندرا

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەلایەن سەرۆککۆماری ئەو وەلاتەوە راگەیەندرا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران