بووجەی ساڵی 97 لە مەجلیسی ئاخوندان لەکاتێکدا خوێندنەوەی بۆ دەکرێ کە تەنانەت دەنگی نارەزایەتی خودی حکوومەتیەکانیشی بەرز کردۆتەوە. لەو بووجەیە دا بە رێگەی
بووجەی ساڵی 97 لە مەجلیسی ئاخوندان لەکاتێکدا خوێندنەوەی بۆ دەکرێ کە تەنانەت دەنگی نارەزایەتی خودی حکوومەتیەکانیشی بەرز کردۆتەوە. لەو بووجەیە دا بە رێگەی جۆراوجۆری وەک، گران بوونی سووتەمەنی تا حەقدەستی دەولەتی و گومرگی هەناردەکردن و گران بوونی نان و لابردنی یارانەی دەرمانی پێویست و لابردنی یارانە گشتیەکان و دەیان نمونەی تر فشارەکان زیاتر کراون. لەبەرانبەر دا شاهیدی بەفیرۆدانی سەرمایە لەلایەن دەسەڵاتداران لە چوارچێوەی زیادکردنی بووجەی دامەزراوە نیزامی و ئەمنیەتی و حەوزەی عیلمیە و تەبلیغاتی رژیمین. لە نمونەی ئەو فشارانە لە هەنگاوێکی ناپێویستدا زیادکردنی موچەی کارمەندانی سەرۆککۆماری بە بڕی 63 میلیۆن تمەن لە ساڵدا، بۆ کارمەندانی کاتی لە سەرۆکایەتی کۆماردا لە ساڵی داهاتوو تەرخان کراوە. کە بە شێوەی نێوەنجی لە مانگیکدا بری موچەی هەر کارمەندێک دەکاتە 5 میلیۆن ە 300 هەزار تمەن کە ئەوەش پێنج بەرانبەری حەقدەستی کرێکارێکە. لەلاێکی ترەوە قەرارگای خاتەمولئەنبیا کە دامەزراوەێکی ئابووری بەهێزە لە دانی ماڵیات بەری کراوە. بووجەی سپای پاسداران بەرزبوونەوەی 20 لەسەدی بە خۆیەوە بینیوە و بە پەسەند کردنی ئەو بووجەیە ساڵیکی دژوار لەبەردەم خەڵک هەژاری ئێران دەبێ.