دەزگای سەرکوتگەری قەزایی رژیمی ئاخوندی حوکمی زیندانی بە سەر سێ چالاکی مەدەنی کوردا سەپاند.
دەزگای سەرکوتگەری قەزایی رژیمی ئاخوندی حوکمی زیندانی بە سەر سێ چالاکی مەدەنی کوردا سەپاند.
بەپێی هەواڵ، دەزگای سەرکوتگەری قەزایی رژیمی ئاخوندی حوکمی زیندانی بەسەر سێ چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەهاباد بەتۆمەتی بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لەبەر کوشتنی کۆڵبەران لەو شارە، سەپاند.
ئەو چالاکە کوردانەی حوکمی نارەوای بەندیخانەیان بەسەردا سەپاوە بریتین لە: مستەفا ئەبووبەکری بە ٩مانگ بەندکران، کوبرا خلندی بە ٢ مانگ و ١٥ ڕۆژ و پویا عادڵخانی بە ٢ مانگ بەندکران مەحکووم کراون.
ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە ١٩ی خەرمانانی ئەمسال لەگەڵ چەندین کەسی دیکە دەستبەسەر و دواتر و پاش حەوتوویەک بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.