لە دوای تەواو بوونی ماوەی 48 سەعاتیەی کە ئەحمەدی نژاد بە دەزگای قەزایی رژیمی دابوو، سادقی لاریجانی سەرۆکی دەزگای قەزایی رژیمی داگیرکەر و نامەشروع
لە دوای تەواو بوونی ماوەی 48 سەعاتیەی کە ئەحمەدی نژاد بە دەزگای قەزایی رژیمی دابوو، سادقی لاریجانی سەرۆکی دەزگای قەزایی رژیمی داگیرکەر و نامەشروع زانی و خوازیاری ئەوە بوو دەست لە کار بکێشێتەوە.
ناوبراو وتی: سەرۆکی دەزگای داد لە ماوەی بەرێوەبەری خۆی دا بە کردەوە نیشانی داوە کە زانیاری لەسەر قانوونی بنەرەتی، ئایینی دادرەسی و کاروباری قەزایی نیە و رێزیان لێ ناگرێ، ئەو دەزگای دەڵەمەی قەزایی هەڵوەشاندووەتەوە.
دادستانی تاران لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەحمەدی نژاد و رەخنەکانی بە کارکردی دەزگای قاەزایی وتی: بەجێی هەرەشە لە خەڵک، وەڵامدەری سەرچاوەکانی قەزایی بن.
هاوکات سەرۆکی گشتی دادگوستەری رژیم لە تاران وتی: حوکمی دادگا لە پێوەند بە حەمید بەقایی دەرچووەو بە تاوانبار راگەیەندراوە.