هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران، لە سنووری پیرانشار کۆڵبەرێکیان دایە بەر دەسڕێژ و لە ئاکامدا ئەو کۆڵبەرە زەحمەتکێشە بریندار بوو.
کۆڵبەرێک لە سنووری پیرانشار بریندار کرا
خەباتمێدیا: هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران، لە سنووری پیرانشار کۆڵبەرێکیان دایە بەر دەسڕێژ و لە ئاکامدا ئەو کۆڵبەرە زەحمەتکێشە بریندار بوو.
بەپێی هەواڵ، دوانێوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی "کەوپەڕ"ی سەر بە شاری پیرانشار بەناوی مستەفا خزری کوری رەحمان 27 ساڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بە سەختی بریندار کرا.
لەدوای گواستنەوەی ئەو کۆڵبەرە بۆ بنکەی تەندروستی مەهاباد، هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیم هەرەشە لە خانەوادەکەی کردووە کە نابێ ئەو رووداوە بدرێتە راگەیێنەکان.