رۆژی سێ شەممە 28ی سەرماوەز کۆری گشتی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووکان 64مین بڕیارنامەی مەحکومیەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رژیمی ئاخوندی
رۆژی سێ شەممە 28ی سەرماوەز کۆری گشتی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووکان 64مین بڕیارنامەی مەحکومیەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رژیمی ئاخوندی کە لە لایەن وەلاتی کەنەداوە ئامادەکرابوو، بە 81دەنگی ئەرێ و 30دەنگی نا، پەسەند کرا.
دەفتەری نوێنەرایەتی ڕژیم لە نەتەوە یەکگرتووکان نارەزایەتی سەبارەت بە بریارنامەکە نیشان داوە و ئەو بریارنامەی بە جێگەی داخ ناودەبات و هاوکات باس لە وتووێژەکانیان لەوپێوەندییە دا دەکات. ماڵپەری تویته ری سیاسەتی دەرەوەی کەنەدا بە ئاماژە بەو بریارنامەیە دەڵێ کەنەدا مافی مرۆڤ لە ئێران پێوشوێن دەگرێ. جێگەی باسە کومیتەی سێهەمی کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەکگرتووکانیش رۆژی 23ی خەزەڵوەر بە 83 دەنگی ئەرێ بریارنامەیێکی دژی رژیم پەسەند کرد کە تێیدا بەردەوامی پێشێلکردنی ئازادی کەمینە نەتەوەیی و مازهەبیەکان و جیاوازی رێکخراوی دەوڵەتی دژی کەمینەکانی دابوویە بەر رەخنە.
مانگی خەرمانانی ئەمساڵیش عاسیمە جیهانگیری راپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاند کە لەبارەی باش بوونی دۆخی مافی مرۆڤ هیچ شتیک وەدی نەهاتووە و بەربەستەکان لەبەردەم ئازادیرادەربرین و جیاوازی دانان دژی ژنان و کەمینە دینیەکان هەروا بەردەوامە.