پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرپرسانی قاچاخچی و برادەرانی قاچاخچی

بەرپرسانی قاچاخچی و برادەرانی قاچاخچی
و: شیلان محەممەدی

لە درێژەی شەری نێوخۆی باڵەکانی رژیم، ئاخوند محەممەد جەعفەری مونتەزیری دادستانی گشتی رژیم وێرای ئاماژە بەوەی کە بەربەرەکانێی قاچاخ لە نیزامی ئاخوندیدا سەرکەوتوو

 

لە درێژەی شەری نێوخۆی باڵەکانی رژیم، ئاخوند محەممەد جەعفەری مونتەزیری دادستانی گشتی رژیم وێرای ئاماژە بەوەی کە بەربەرەکانێی قاچاخ لە نیزامی ئاخوندیدا سەرکەوتوو نەبووە دانی بەوەدا نا کە هێندێک لە بەرپرسان و کورەکانیان و دەست و پێوەندەکانیان لە قاچاخی کەل و پەل دا بەشیان هەیە. 

ناوبراو دەلێ کاتێک دەبینین کە بەشێک لە بەرپرسان لەکاتێکدا دەبێ بە شێوەیێکی دڵسۆزانە یارمەتدەر بن لەبەربەرەکانێی قاچاخ ، بەڵام خۆیان و کور و نزیکەکانیان دەستیان لە قاچاخ دا هەیە، چۆن چاوەروانیمان هەبێ کە بەربەرەکانێی قاچاخ بە ئاکام بگات. دادستانی گشتی رژیم ووتی: هێندێک لە بەرێوەبەرانی دەوڵەتی نایانهەوێ‌ بەربەرەکانێ بە جیددی لەگەڵ قاچاخ بکرێ‌ و دامەزراوەی خەبات لەگەڵ قاچاخی کەل و پەل و پووڵی دەرەوە، داخراوە. 

ئەوە یەکەمین جار نییە کە بەرپرسانی باڵای رژیم بە دەست تێدابوونی بەرپرسان و دامەزراوەکانی بە تایبەت سپای پاسداران لە کاری قاچاخی کەل و پەڵ ئیعتراف دەکەن.  گلەیی ئەحمەدی نەژاد لە " برایانی قاچاخچی خۆمان " لە ساڵی 90 و هەروەها گلەیی حەسەن رۆحانی لە ساڵی 94  لە دەزگایێکی گەندەڵ کە کەل و پەل قاچاخ دەکات و ناهێلێ وەڵات گەشە بستێنی، هەموو سکالا و ئیعترافە بە بەندەرە ناقانونیەکانی سپای پاسداران کە هێنانە ژوورەەوە و هەناردەکردنی ناقانونی کەل و پەلی تیادا دەکەن. 

لە ئێستادا سپای پاسداران زیاتر لە 90 بەندەر واتە نزیک بە 45 لەسەد لە 212 بەندەری رەسمی لە ئێرانی لەژێر دەستدایە.

دیاردەی قاچاخ بە ئاستێک گەیشتووە لە نیزامی ئاخوندی دا کە خامنەیش ئەو دیاردەیەی  بە ناوی قاچاخی سازماندراو و قاچاخ رێکخراە گەورەکانی ناوبردووە. گەندەڵی و قاچاخ لە وەلاتی ئێران بەجۆرێک ریشاژۆی کردووە بە رەسمی بەشێکی بەرچاوی ئابووری وەلاتی خستۆتە ژێر رەکێفی خۆی . 

کارێک کە بە هۆیەوە کارخانەکانی وەرشکەست و بەرهەمی ناوخۆیی لەناو چووە  و بە هۆیەوە زیاتر لە 2 میلۆن نەفەر بێکار بوونە و دابەزینێکی مەرگهێنەر و قورس باڵی سەر وەلاتدا کێشاوە. 

قاچاخی کەل و پەل لە لایەن دامەزراوەکانی رەسمی بە تایبەت سپای پاسداران و لێپرسراوانی رژیم لەکاتێدایە کە رۆژانە کۆڵبەرانی کوردستان  بە هۆی کۆلبەری گوللەیان پێوە دەندرێ‌ و شەهید دەکرێن. سزای کۆلێک باری چایی یان هەر کەل و پەلێکی تر گوللە و کوشتنە بەڵام قاچاخە سەدان میلیارد دۆلارییەکەی رژیم دێزە بەدرخونە و رێگە پێدراون. 

رەحمان فەزڵی وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی حەسەن رۆحانی رۆژی یەکشەممە 26ی سەماوەزی 1396 ئیدعای کرد کە بە رێکخستنی کۆڵبەران لە بازارچەکانی سنوور، کارەکەیان دەکاتە بارزرگانی و تیجارەتی رەسمی . 

ئەو ئیدعایە ئەوەندە گالتەجارانەیە کە رۆژنامەکانی حکوومەتیش مەسخەرەیان کردووە و لەوبارەوە دەڵێن: بچیتە بازارچەی سەیرانبەنی بانە دەزانن کە  دەرگاکانی داخراوە و کەسێکی چەکداریش پێت دەلێ، دەبێ نامەی رەسمی فەرماندارت پێ بێ.


6 ساڵ و 11 مانگ و 1 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرپرسانی قاچاخچی و برادەرانی قاچاخچی

بەرپرسانی قاچاخچی و برادەرانی قاچاخچی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران