چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانی کوردستان بەرێوە چوو
چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی و مانگرتن لە شارەکانی ئیلام سنەو کرماشان بەرێوە چوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی سێشەممە 15ی بەفرانباری 1394، کۆمەڵێک لە کارمەندانی شارەداری ئیلام لە نارەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەستی دوواکەوتوویان لە مەیدانی مۆعەلم بەرانبەر شارەداری ئەو شارە کۆبوونەوەێکی نارەزایەتییان وەرێخست. هەر بە پێی ئەم راپۆرتە، لە شاری سنە کۆمەڵێک لە کارمەندانی ئیدارەی تەبلیغاتی ئیسلامی رژێم لە نارەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەستەکانیان دەستیان دایە خۆپیشاندان. هەروەها خوازیارانی ئازموونی وەرگرتن لە بانکی میللەتی سنە لە بەرانبەر لقی سەرەکی ئەو بانکە دەستیان دایە خۆپیشاندان و رایانگەیاند، بەرێوەبەرانی رژێم لەو بانکە بە پارتیبازی کەسانی خۆیان لەو ئازموونەدا وەرگرتووە. جێگەی باسە کە لە کرماشانیش، لە بەرانبەر فەرمانداری ئەو شارە کۆمەڵێک لە کرێکارانی دەرکراو لە نارەزایەتی بە پێنەدانی حەقدەست و مافەکانیان کۆبوونەوەی نارەزایەتییان بەرێوە برد.
چالاکانی مەدەنی ڕێزیان لە دوو کەسایەتی ئەدەبی و هونەری گرت
چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنیی شاری سنە سەردانی دوو کەسایەتی بواری ئەدەب و هونەری ئەو شارەیان کرد. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، بەشێک لە چالاکانی فەرهەنگی، مەدەنی و ڕۆژنامەوانانی کورد، لە ماڵی عەدنان بەرزنجی کۆبوونەوە و ڕێزیان لە هەوڵەکانی ئەو مامۆستا کوردە لە بواری فێرکردنی زمانی کوردی لە نێو لاوانی کورددا گرت. لەو ڕێورەسمەدا، سەباح حەسەنی چالاکی فەرهەنگی ڕایگەیاند: "منداڵەکانی ئێمە هەوڵەکانی عەدنان بەرزنجی بۆ فێرکردنی زمانی کوردی بەرزدەنرخێنن و وەچەکانی داهاتوو خزمەتەکانی ناوبراو لەبیر ناکەن. لە درێژەدا هەریەک لە ئیقباڵ ڕەزایی، فەردین کەمانگر ڕۆژنامەنووس و سۆهراب جەلالی چالاکی کۆمەڵایەتی و تەوفیق سەرئەفراز کە لە چالاکانی مەدەنی ئەو شارەن، چەند پەیڤێکیان سەبارەت بە زمانی زگماکی پێشکەش کرد و ڕێزیان لە هەوڵ و ماندووبوونی عەدنان بەرزنجی گرت. عەدنان بەرزنجی گوتی: "ژیانم بۆ زمانی زگماکی تەرخان کردووە و ئەو بابەتەش بۆ من زۆر دڵخۆشکەر و شیرینە". عەدنان بەرزنجی مامۆستای زمانی کوردی و بەڕێوەبەری دامەزراوەی فێرکردنی زمانی کوردی "ڕاژە" یە لە شاری سنە. لە لایەکی دیکەوە بەشێک لە چالاکان و هونەرمەندانی بواری موسیقا و ڕۆژنامەوانی، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە ماڵەکەی خۆیدا چاویان بە هونەرمەنی کورد "عەباس نیرومەند " کەوت . هونەرمەندان لەو چاوپێکەوتنەدا ڕێزیان لە هەوڵەکانی ئەو مامۆستایەی موسیقای کوردی گرت.عەباس نیرومەند یەکێک لە هونەرمەندانی پێشەنگی بواری هونەری موسیقای کوردستانە کە ٨٤ساڵ تەمەنی خۆی لە ڕاستای بەرەوپێشبردنی موسیقای کوردی تێپەڕ کردووە و ئێستا بە هۆی پیری و نەخۆشی لە جێگەدا کەوتووە.
بەحرێنیش پەیوەندی لەگەڵ رژێمی ئاخوندی ئێران پچڕاند
حکومەتی بەحرێن سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ رژێمی ئاخوندی پچڕاند و، 48 کاژێر مۆڵەتی بۆ باڵیۆز و دیپلۆماتکارانی رژێم دیاریکرد تاوەکو خاکی مەنامەی پایتەخت بەجێبێڵن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عیسا ئەلحیمادی، وەزیری کاروباری راگەیاندن و پەرلەمانی بەحرێن رایگەیاند "ئەنجوومەنی وەزیرانی بەحرێن بڕیاری داوە سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئێران بپچڕێنێت و. حکومەتی بەحرێن 48 کاژێر مۆڵەتی بە دیپلۆماتکارانی رژێمی ئاخوندی داوە تاوەکو خاکی بەحرێن بەجێبێڵن". بەحرێن دوای سعودیە دووەمین وڵاتە کۆتایی بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ رژێمی ئاخوندی ئێران دەهێنێت. دوای لەسێدارەدانی کەسایەتییەکی ناسراوی شیعە بەناوی نەمر باقر ئەلنەمر، بەرپرسانی سیاسی و ئایینی رژێمی ئاخوندی رەخنە و هەڕەشەی تووندیان ئاراستەی سعودیە کرد. جێگەی باسە کە، وڵاتانی سودان و بەحرەین بەهۆی پاڵپشتی لە سعودیە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران پچڕاند و ئیمارات ئاستی پەیوەندییەکانی کەمکردەوە، هەروەها رۆژی سێشەممە 15ی بەفرانبار کوەیت باڵیۆزەکەی لە ئێران کشاندەوە.
کۆنگرەی ئەمریکا گەمارۆی نوێ دژ بە رژێمی ئاخوندی تاوتوێ دەکات
بە پێی راگەیاندنی سایتی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە 17ی بەفرانباری 1394، بریار وایە کە تەرحی گەمارۆی نوێ دژ بە رژێمی ئاخوندی تاوتوێ بکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، تەرحی گەمارۆکان لە ژێر ناوی یاسای روونکردنەوەی ماڵی تیرۆریستی رژێمی ئاخوندی لە کومیتەی دەرەکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ئد رۆیس تاوتوێ دەکرێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم تەرحە سەرۆک کۆماری ئەمریکا پابەند دەکات کە هێندێک لە بانکەکانی رژێمی ئاخوندی لە لیستی گەمارۆکان بهێڵێتەوە.
ئەگەری لە سێدارەدانی 20 زیندانی لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج
مەترسی لە سێدارەدانی 20 زیندانی لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج لە ئارادایە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رژێمی ئاخوندی 20 زیندانی مەحکووم بە ئێعدامی لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج لە رۆژەکانی یەک شەممە و دووشەممە، بە مەبەستی بەرێوەبردنی حوکمەکەیان بۆ ژوری تاکەکەسی گواستووەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی یەکشەممە 10 کەس لەو زیندانیانە بە مەبەستی بەرێوەچوونی حوکمەکەیان بۆ ژوری تاکەکەسی گوازراونەتەوە ز هەر وەها رۆژی دووشەممە 14ی بەفرانبار، 10 زیندانیتر لە زیندانی قەزەلحەسارەوە بۆ زیندانی گەوهەردەشت گوازراونەتەوە و بریارە هەموویان پێکەوە لە سێدارە بدرێن.
کوژرانی 10 پاسداریتری رژێمی ئاخوندی لە سووریە
10 پاسداریتری رژێمی ئاخوندی کە بۆ پشتیوانی لە حکوومەتی دیکتاتۆری بەشارئەسەد رۆیشتبوونە ئەو وڵاتە کوژراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، راگەیاندنەکانی سەر بە گرووپی تیرۆریستی قودسی رژێمی ئاخوندی رۆژی سێشەممە 15ی بەفرانباری 1394، بڵاویان کردەوە کە، 9 پاسدار و بەکرێگیراوێکی رژێمی ئاخوندی کە بۆ کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی سووریە رۆیشتبوونە ئەو وڵاتە لە تێکهەڵچوونە چەکدارییەکاندا کوژراون. بە پێی ئەم راپۆرتە لاشەی ئەو کوژراوانە بۆ ئێران گەرێنراونەتەوە. جێگەی باسە کە رۆژی سێشەممە لاشەی ناوسالاری سێهەمی سوپا بە ناوی عەبدۆڵا فۆربانی کە پێشتر لە سووریەدا کوژرابوو لە گوندی سەحراروودی شاری فەسا نێژراوە.
چهند زانیاریهکی نهزانراو دهربارهی سودهکانی مۆز
1.رێگری له خهمۆکی دهکات:
مۆز پێکهاتووه له پێکهاتهی (tryptophan) تریبتۆفان که دهبێته هۆی زیادبونی هۆرمۆنی سیرۆنۆنین له لهشدا(هۆرمۆنی دڵخۆشی)، ههروهها رێژهیهکی زۆری ڤیتامین B6 تێدایه و رێژهی شهکر له خوێندا بهرز دهکاتهوه و وزهبهخشه کهدهبێتههۆی گۆرانکاری ئهرێنی له شێوازدا.
2.چارهسهری کهم خوێنی دهکات:
مۆز رێژهیهکی زۆر ئاسنی تێدایه که رێژهی هیمۆگڵۆبین له خوێندا زیادهکات.
3مێشک بههێز دهکات:
له توێژینهوه یهکدا ئهوه سهلمێنراوه که ئهو منداڵانهی لهنێوان ژهمهکاندا مۆز دهخۆن، بهتایبهتی له بهیانیان و نیوهڕواندا زیاتر سهرکهوتوون له تاقیکردنهوهکاندا.
4.رێگری له هێڵنج هاتن دهکات لهماوهی دووگیانیدا:
مۆز له نێوان ژهمهکاندا دهبێته هۆی بهرزبونهوهی رێژهی شهکر له خوێندا به تایبهتی له بهیانیاندا رێگری له هێڵنج هاتن دهکات له ژنه دووگیانهکاندا.
5.رێگره له پهشۆکان:
مۆز ئهو میوهیهیه که دهوڵهمهنده به ڤیتامین بی، ههروهها یارمهتیدهره له هێوربونهوهی شێوازی تورهبوون ئهگهر تۆ له ژێر پاڵهپهستۆیهکی زۆردای ئهوا مۆز بخۆ بۆ ئهوهی هێوربیتهوه.
6.بهسوده بۆ برینی گهده:
لهبهرئهوهی مۆز میوهیهکی نهرمه بۆیه وهکو خۆراکێکی تایبهتی بۆ نهخۆشی بهکاردێت ههروهها بهسوده بۆ نهخۆشیهکانی ریخۆڵه، بهشێوهیهکی سروشتی رێگره لهترشی گهده بۆیه بهسووده بۆ نهخۆشیهکانی گهده بهتایبهتی برینی گهده. جێگەی باسە کە خواردنی مۆز بە سکی برسی زیانی زۆری بۆ لەش هەیە