رۆژی چوارشەممە 29ی سەرناوەزی 1396، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە تەلەفون وتووێژی لەگەڵ پاشای عەرەبستان کرد.
بەپێی راپۆرتی واشینتۆن تایمز ئەو پێوەندیە لەدوای ئەو هێرشە مووشەکیە شکستخواردووە هات کە کرایە سەر کۆشکی مەلەک سەلمان. هەر دوو سەرۆک لەسەر ئەو هێرشە، رێکەوتن لەسەر لێپێچینەوە لە رژێمی ئێران. کۆشکی سپی رایگەیاند ئەو مووشەکەی رۆژی دووشەممە خرایەخوارەوە، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئامادەکرابوو. سپای پاسداران پشتیوانی لە تاقمە چەکدارەکانی حوسی دەکات.
واشینتۆن تایمز هەروەها نووسی: کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا وتی: رێبەرانی هەر دوو وەلات لەبارەی گرینگی چالاک کردنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە رژیمی ئێران لەسەر پێشێلکردنی بەردەوامی یاسا و رێسا نێونەتەوەییەکان وتووێژیان کرد و لەبارەی زیندوو کردنەوەی پرۆسەی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە سەری یەمەن رێکەوتن.