ئاڵمان هێرشی مووشەکی لە یەمەنەوە بۆ ریاز بە توندی مەحکوم کرد.
ئەشتفان زایبرت وتەبێژی دەوڵەتی ئاڵمان نیگەرانی جیددی وەڵاتەی لە هەناردەکردنی چەکوچۆڵ لەلایەن رژیمی ئێرانەوە بۆ یەمەن راگەیاند و وتی: رژیمی ئێران بە ئاشکرا چەک و بۆ یەمەن دەنێرێ و بەو کارەی بریارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکات.
پێشتریش زیگمار گابریل وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وتبووی: دەمانەوێ لەگەڵ ئەمریکاییەکان بەشێوەی هاوبەش لەبەرامبەر دەستێوەردانەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەکەدا بوەستینەوە.