میدیاکانی ڕژیم زۆربەبێ شەرمانە کەوتوونەتە پێداهەڵگوتن بەدەسەڵاتی ئاخوندی و لەبارەی دژایەتی گەندەڵی و وەڵاتان بەتایبەت هەرێمی کوردستانی عێراقیان داوەتە بەرلۆمە.
بێهروز ئەردەڵان
میدیاکانی ڕژیم زۆربەبێ شەرمانە کەوتوونەتە پێداهەڵگوتن بەدەسەڵاتی ئاخوندی و لەبارەی دژایەتی گەندەڵی و وەڵاتان بەتایبەت هەرێمی کوردستانی عێراقیان داوەتە بەرلۆمە. یەکێک لەو tvیانەی ڕژیم، سەحەری کوردیە و ئەم کاناڵە لەگەڵ شێواندنی زمان و مێژووی کورد، ناجوامێرانە لەم چەند ڕۆژەدا هێرشی بۆ سەر دەسەڵاتی هەرێم چڕ کردۆتەوە و بەگەندەڵ وەسفی دەکات، کە ئامانجی توڕەکردنی خەڵک وهەڵگڕسانی فیتنەیە لەم وەڵاتەدا.
بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕژیم و دەرخستنی ڕاستیەکان پێویستە ئاماژەیێکی کورت بە دزی و گەندەڵی لە ئێران بکرێت و ئامارێکی کورت کە لە ماوەی ڕابردوودا بڵاو کرایەوە،ئاماژەی پێبکەین.
لە ڕاستیدا ڕژیمی ئێران گەندەڵترین دەسەڵاتی جیهانە. ڕۆژ لەدووی ڕۆژ دزی وگەندەڵی زیاتر دەبێت. ئەم دیاردە هەموو ئۆرگانە گەورەو بچوکەکانی گرتۆتەوە و بەیتی ڕێبەری لەلوتکەدا جێگەی گرتوە. ئەم ڕژیمە هۆکاری داهێنانی ووشەی وەلانان وگەندەڵی و دزی و وەسەریەک خستنە و لەم پێوەندیەدا پێشەنگی وەڵات و دەسەڵاتدارانی لاڕێی دنیایە. لە مێژە ووریایی دەدرێ لە داڕمانێکی ئابووری خێرا لە ئێران و سەرهەڵدانی قەیرانێکی مرۆیی کە بە ناووچەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت. ئەم داڕمانە لەئاکامی گەندەڵی و هاووکات بردنە دەرەوەی سەرمایەی ئێران دێتە ئاراو یان بەگشتی زیاتر خۆی دەردەخات. بردنە دەرەوەی داهات و سەرمایەی ئێران بەبڕی 97 میلیارد دولار کەنێوی ماڵی ڕێبەری لەسەرەو لە وەڵاتانی وەک سویس و ئاڵمان و هولەند و فەڕانسە و ئینگلیس،یان وەڵاتانی قەراخی کەنداوی فارس دادەنرێن و لەگەڵ ئەمەش خەریکی پووڵ سپی کردنەوەن. داهات و سەرمایەی ئێرانیەکان حیف ومەیلی دەسەڵاتدارانی مرۆڤکوژە و لەگەڵ بەتاڵان بردن و شەڕکردنی مۆرەکان بۆ وەلانانی زیاتر و سەرمایەدانان لەوەڵاتانی دەرەکی، پاشماوەی ئەم سەرمایە لەشەڕی تاییفی لەوەڵاتانی دەوورووبەر خەرج دەکرێ. داتاکان ئەوە دەردەخەن کە بەهۆی گەندەڵی و تێچووی کردەوەی ترۆریستی و پشتیوانی لە تاقمە توندڕەوەکان، چەند دەرسەدێک لەبوودجەی گەوەری وەڵات بۆ خەڵک تەرخان دەکرێت و بەم هۆیەوە نزیک بە 85لەسەدی خەڵکی ئێران کەوتوونەتە ژێر هێڵی نەداری و ئەگەر ئەم بارودۆخە درێژە بکێشێ، مەترسی زیاتر سەرهەڵدەدات. لە بەرانبەر ئەم بارودۆخە، لەئاکامدا ئامریکا بەجیددی هاتۆتەسەر هێڵ وگەرەکیەتی بەهەڵگرتنی چەند هەنگاوێک سنوورێک بۆ ڕژیم دابنێ. ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەماوەی ڕابردوودا گەڵاڵەیێکی پەسەند کرد کە بەپێی ئەو گەڵاڵە، وەزارەتی خەزێنە مۆڵەتی دەبێ ودەتوانێ سەرمایە و داهاتەکانی وەلی فەقێ و پاشماوەی سەرانی ڕژیم بڵاوبکاتەوە. لەم پێوەندیەدا بڕوس پولکین نوێنەری کۆماریخوازان گوتی: نزیک بە 70لێپرسراوی ئێرانی سەرمایەیێکی زۆریان بەدەست هێناوە و ئەمانە ئەم داهاتە بۆ تاقمە ترۆریستیەکان خەرج دەکەن و گەرەکیانە زەربە لە ئێمە بوەشێنن. گوتی ئەمە مافی هاووڵاتیانە کە بزانن پشتیوانانی ترۆر لە ئێران چەندیان پووڵ بەدەست هێناوە و بۆ چ ئامانجێک بەکاری دەهێنن. جێگەی ئاماژەیە کە پێشتر کاناڵی تەلەفزیونی سی ئێن ئێن تۆمارێکی لە داهات و سەرانەی دەسەڵاتدارانی ڕژیم بڵاو کردۆتەوە و بەم بۆنەوە کاردانەوە چڕی بەدووی خۆیدا هێنا. ئەوەی لەخوارەوە ئاماژەی پێدەکرێت بەشێکە لەسەرمایەی دەسەڵاتداران و بەم شێوە بڵاو کراوەتەوە:
موجتەبا خامەنەیی خاوەنی 1بیلیون پۆند لە ئینگلستان و 2.2بیلیون یۆرۆ لەئاڵمان، 766 میلیۆن دولار لەقەتەر.
نازیە خامەنەیی:70میلیۆن دولارلە تورکیە، 56میلیۆن یورۆ لەئاڵمان، 122میلیۆن پۆند لە ئینگلیس.
حسینی تایب: 122میلیۆن دولار لە ئیماراتی عەرەبی، 42میلیۆن یورۆ لە ئیتالیا.
ئەحمەد وەحیدی: 32میلیۆن دولار لەئیماراتی عەرەبی، 65میلیۆن دولار لەتورکیە، 122میلیۆن دولار لەئاڵمان.
عەباس کەدخودای: 2.5 میلیون دولار لەئیتالیا ،7.1میلیۆن دولار لەکوەیت، 3.2دولار لەدوبەی.
حسین فیروز ئابادی: 320 میلیۆن دۆلار لە مالزی،65میلیۆن دولار لە ئەمریکا 103 میلیون لەکوەیت 17 میلیۆن دولار لەتورکیە.
حەبیب ئەڵڵەی عەسگەرئۆلادی: 172میلیۆن دولار لەبلژیک، 120میلیۆن یورۆ لەئاڵمان، 420 میلیۆن دولار لەدارالنخلی کۆمپانی، 42میلیۆن دولار لەتورکیە، 219میلیۆن دوڵار لەمالزی.
سەکینەخامەنەیی: 25میلیۆن دولار لەمالزی، 14میلیۆن دولارلەقەتەر، 112میلیۆن دولار لەدوبەی.
عەلی ئەکبەری ویلایەتی: 244میلیۆن یورۆ لەئاڵمان، 6میلیۆن یورۆ لە ئوستورالیا، 56میلیۆن دولار لەمالزی.
محمدمحمد ڕەیشاری: 241میلیۆن دولار لەالنخل کومپانی، 121میلیۆن دولار لەدوبەی، 48میلیۆن دولارلەئاڵمان، 43میلیۆن دولار لەئیتالیا.
عەلی لاریجانی: 185میلیۆن یورۆ لەئوستورالیا،16میلیۆن لەئیماراتی عەرەبی و 112 میلیۆن یورۆ لە مالزی.
موحسینی ڕفێقدۆست: 129میلیۆن دولار لە بلژیک، 44میلیۆن دولار لەکوەیت.
ئەحمەدڕەزا ڕادان: 98میلیۆن دولارلە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، 65میلیۆن دولار لەکوەیت،121میلیۆن دولار لە ئەفریقای باشوور.
محمد نقدی: 142میلیۆن لەوەڵاتە یەکگرتووەکان، 24میلیۆن دولار لە ئیماراتی عەرەبی, 66میلیۆن دولار لەمالزی.
حسینی شەریعەتمەداری: 225میلیۆن دولار لەئیماراتی عەرەبی، 54میلیۆن لە دارانخل.
ئەحمەدی جەننەتی: 45میلیۆن لەبلژیک، 143میلیۆن لەدارانخل، 124میلیۆن لەئیمارت، 267میلیۆن دولار لەمالزی، 118میلیۆن لەئەفریقای باشوور وبڕێک لەبانکی سویس.
غوڵام عەلی حەداد عادڵ: 12میلیۆن دولار لەتورکیە 2.4 میلیۆن دولار لەمالزی، 24 میلیۆن لەئیمارات.