دەوڵەتی ئەمریکا داوای لە شۆرای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردوە کە لەبارەی پێشێلکردنی بەردەوام و زەقی بریارنامەکانی ئەو شۆرایە لە لایەن رژیمی
دەوڵەتی ئەمریکا داوای لە شۆرای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردوە کە لەبارەی پێشێلکردنی بەردەوام و زەقی بریارنامەکانی ئەو شۆرایە لە لایەن رژیمی ئاخوندییەوە هەنگاو بنیت و وەڵامدەر بێ. کۆشکی سپی لە بەیاننامەیێکدا هێرشی حوسیەکانی بە چەک و موشەکی رژیمی ئێرانی بە توندی مەحکووم کردبوو. لە لایێکی ترەوە لە پەراوێزی کونفرانسی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تیم لەندرکینگ جێگری بەردەستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ئامادە بوو ، وتی: دەزانین چەکدارەکانی حوسی لەپێوەند بە موشەکەکانی بالیستک یارمەتی لە رژیمی ئێران وەردەگرن. ناوبراو زیادی کرد: پێوەندییەکی بە هێز لە نێوان چەکدارانی حوسی یەمەن و رژیمی ئێراندا هەیە.