هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەی بانە دەسترێژیان لە دوو کۆلبەر کرد و لە ئاکامدا بریندار بوون.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەی بانە دەسترێژیان لە دوو کۆلبەر کرد و لە ئاکامدا بریندار بوون.
بەپێی هەواڵØ› ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ ی سەرماوەزی ١٣٩٦، کۆڵبەرێکی خەڵکی دێی "بروێشکانێ" شاری بانە بە ناوی "مێهدی ئەحمەدپوور" بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم پێکرا و ڕەوانە نەخۆشخانەی شاری بانە کرا.
هاوکات هێزە سەرکوژگەرەکانی رژیم کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "کارساز عەزیزی" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی مەحموود، خەڵکی گوندی "کێلێ" سەر بە شاری بانە، لە سنووری "نەنۆر" بە سەختی بریندار دەکەن.
بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ئەو دوو کۆلبەرە لە دۆخێکی نالەباردان و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکدان.