لەکاتێکدا کە ئەمریکا بریارنامەی پەسندکراوی لە لایەن 14 ئەندامی تری شۆرای ئەمنیەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی بریاری ترامپ سەبارەت بە گواستنەوەی بەیتولموقەدەس یان وێتۆ کردبوو، کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی پێنج شەممە 30ی سەرماوەز لە کۆبوونەوەێکی خێرا و تایبەت بریارنامەیێکی تری بە 128 دەنگی ئەرێ هەر لەو پێوەندییەدا پەسەند کرد.
بریارنامەی کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکای بە هەڵوەشاندنەوەی بریارەکەی بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی بۆ بەیتولموقەدەس بانگهێشت کردوە. لەو بریارنامەیەدا هاتووە کە بارودۆخی بەیتوڵموقەدەس دەبێ لە وتووێژی راستەوخو نیوان فەلەستین و ئیسرائیل چارەنووسی یەکلایی بێتەوە. بریارنامەی پەسەند کراوی کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لەهەموو وەڵاتان دەات رێز لەو بریارنامەیەی کۆمەڵی گشتی بگرن و هیچ جۆرە هەنگاوێکی پێچەوانەوە هەڵنەگرن.