هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە ناوچەی سەردەشت هاووڵاتیەکی کوردیان دەستبە سەرکرد.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە ناوچەی سەردەشت هاووڵاتیەکی کوردیان دەستبە سەرکرد.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی شەممە ٢ی بەفرانباری ١٣٩٦، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لەشاری سەردەشت هێرشیان کردە سەر دووکانی هاووڵاتییەک بە ناوی ”کامیل ڕەسووڵ پوور“ ٣٤ ساڵە و دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەردەشتیان کردووە.
ناوبراو ١٣ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ چەند کەسی دیکە بە هۆی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە شاری سەردەشت بە مەبەستی شەرمەزارکردنی مردنی گوماناوی ”فەرینازخوسرەوانی“ لە هۆتێل تارای مەهاباد دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.
ڕەسووڵ پوور دواتر لەلایەن دادگای تاوانەکانی سەردەشتەوە بە تۆمەتی ”تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی“ حوکمی ٦ مانگ بەندکران و دانی بڕی یەک میلیۆن و ٢٥٠ هەزار تمەن وەک سزای دارایی بەسەردا سەپا.