رۆژی هەینی ١ی بەفرانباری ١٣٩٦، مایک پێنس جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا رایگەیاند هەرەشەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەکە بووەتە هۆی چالاکی نوێی وەڵاتانی عەرەبی کە دەبێتە
رۆژی هەینی ١ی بەفرانباری ١٣٩٦، مایک پێنس جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا رایگەیاند هەرەشەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەکە بووەتە هۆی چالاکی نوێی وەڵاتانی عەرەبی کە دەبێتە هۆی ریزبەندی نوێ.
بەپێی راپۆرتی رۆیتەرز، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پێبەندبوونی ئەمریکا بۆ پشتیوانی هاوپەیمانەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست راگەیاند. پشتیوانی رژیم لە حیزبوڵا و حوسیەکانی یەمەن و ژمارەیەک لە گروپەکانی حەشدی شەعبی کە بووتە هۆی نیگەرانی ئەمریکا و هاوپەیمانە عەرەبەکانی. بوونی چەکدارانی رژیمی ئێران لە سوریە و درووست کردنی گرووپی شیعە لەو وەڵاتە بۆتە هۆی گۆشەگیری زیاتری رژیمی ئێران لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وەڵاتانی عەرەبی. کۆشکی سپی خوازیاری هەنگاوی جیددی ئەنجوومەنی ئاسایش دژ بە رژیمی ئێرانە.
مایک پێنس هەروەها وتی سەرۆککۆماری ئەمریکا رێگا نادا رژیمی ئێران وەک گەورەترین پشتیوانی سەرەکی تیرۆریزم لە جیهان دەستی بە چەکی ناوکەیی بگات.