وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راپۆرتێکدا کۆمەک و پشتیوانی رژیمی ئێران بۆ تاقمە چەکدارەکانی تالیبیان بۆ لاوازکردنی ئەمریکا لە ئەفغانستانی بڵاو کردەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راپۆرتێکدا کۆمەک و پشتیوانی رژیمی ئێران بۆ تاقمە چەکدارەکانی تالیبیان بۆ لاوازکردنی ئەمریکا لە ئەفغانستانی بڵاو کردەوە.
لەو راپۆرتەدا هاتووە: رژیمی ئێران پشتیوانی لە تاقمە چەکدارەکانی تالیبان دەکا و بە پروپاگەندە وا نیشان دەدەن کە گۆیا بۆ بەربەرەکانێی داعش لە ئەفغانستانە. بە پێی ئەو راپۆرتە پشتیوانی رژیمی ئێران لە تالیبان، دەولەتی ئەفغانستان لاواز دەکات و بشێوی لە ناوچەکە زیاتر دەکات و رێکەوتنی ستراتژیک تووشی کێشە دەکا.
لە راپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان هاتووه رژیمی ئێران هەوڵدەدا نفوزی خۆی لە ئەفغانستان پەرە پێبدا و نفوز و بەشداری سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان لاواز دەکات.