بەرێوەچوونی چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانی کوردستان
رۆژی پێنجشەممە 17ی بەفرانباری 1394، چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانی سنە، قۆروە و کرماشان بەرێوە چوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کۆمەڵێک لە کارمەندان و کرێکارانی تەعاوەن رووستایی و شارەداری سنە لە نارەزایەتی بە پێنەدانی چەندین مانگ حەقدەستی دواکەوتوویان بۆ چەندەمین جار کۆبوونەوەی نارەزایەتییان وەرێخست. بە پێی ئەم راپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی قەراردادی کارگە بەرهەمهێنەرەکانی شاری قۆروە لە نارەزایەتی بە پێنەدانی مافەکانیان لە لایەن خاوەن کارەکانیانەوە لە بەرانبەر ئیدارەی کاری ئەو شارە دەستیان دایە نارەزایەتی نیشان دان. جێگەی باسە کە، کرێکارانی شیرکەتی گازی کرماشان کە ماوەی سێ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە لە بەرانبەر شیرکەت گازی کرماشان بە نیشانەی نارەزایەتی کۆبوونەوە و خوازیاری وەرگرتنی حەقدەستەکانیان بوون.
لە بنەماڵەیەکدا دوو کچ بوونە قوربانیی قەتڵی نامووسی
جارێکی دیکە شەڕ و ناکۆکی لە نێو بنەماڵەدا، بووە هۆی قەتڵی نامووسیی کچێک لە لایەن براکەیەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لە حەوتووی ڕابردوودا، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سەردەشت سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کچێک به ناوی "ئایشە ئیبراهیم پوور" بوو بە قوربانیی قەتڵی نامووسی.کوشتنی ئەو کچە بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی و لە لایەن براکەیەوە بووە. "ئەو کچە دووهەمین قوربانیی "ژن کوژییە" لە بنەماڵەی "ئیبراهیم پوور" و ئەوان بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی "مەلا شێخ"ی سەر بە بەشی ناوەندیی شاری سەردەشتن. ئەو ڕووداوە لەکاتێکدا ڕوویداوە کە ئایشە لەگەڵ براکەی تووشی کێشە و شەڕ دەبن و براکەی بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر خوشکەکەی و کوشتوویەتی. هەر لەو ڕۆژەدا و لە شاری سەقز، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ، بە ناوی شیوا مەجیدی، لە هەوڵێکی خۆکوژیدا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هەواڵی خۆکوژیی ئەو کچەش بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بووە.
کرێکارێکی کورد لە ئەنباری سیڵۆ گیانی لەدەست دا
کرێکارێکی کورد کە لە سیڵۆی نموونەی شاری مەهاباد دامەزرابوو، کەوتە ناو لوولەی ئەنبارەکە و خنکا. بەپێی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕووداوێکی کار لە سیڵۆی "مسرور"ی شاری مەهاباد، کریکارێکی کورد بە ناوی "سابیر. ب" تەمەن ٣٣ ساڵ، گیانی لەدەست دا. ناوبراو لە کاتی خاڵی کردنی گەنمدا، دەکەوێتە ناو لوولەی بەتاڵ کردنی گەنمی ئەنبارەکە و ئەو ڕاووداوە بووتە هۆی بڕینی هەناسەی و گیانی لەدەست دەدات.لەم رووداوەدا کرێکارێکی دیکەش بە تۆندی بریندار بووه. ئەو سیڵۆیە بڕی ٧٥ هەزار تەن گەنم دەگرێت و نزیکەی ٤٠ کرێکار تێیدا کار دەکەن. مردنی ئەو کرێکارەی سیڵۆ، ڕۆژی ڕابردوو، ١٦ی بەفرانبار، بە سێهەمین ڕووداوی کار لە کوردستانی ئێران لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا، دەژمێردرێت. پێشتریش کرێکارێکی کانزای بۆکان و کرێکارێکی شوێنی داڵدەدانی ئاژەڵەکانی زاگرۆس لە شاری کرماشان، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دابوو.لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا، ١٩٩٤ کەس بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە، ئەو ژمارەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو کە ١٧٩٤ قوربانی بووە، ١١% بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.
لە ناوچەی هەورامان گۆڕێکی سێ هەزار ساڵە دۆزرایەوە
لە گوندی "ڕەوار"ی سەر بە شاری سەوڵاوا، گۆڕێک دۆزراوەتەوە کە ئێسک و پرووسکی هەشت کەسی تێدا بووە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، باس لە دۆزینەوەی گۆڕێک لە نزیک گوندی ڕەوار سەر بە شاری سەوڵاوا دەکەن کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار ساڵ پێش لە ئێستا و هەشت ئێسکە پەیکەری تێدابووە کە دەگەڕێنەوە بۆ دەورانی چاخی ئاسن. بە وتەی شوێنەوارناسان، لە ددانەکانی یەکێک لەو ٨ کەسەدا کە تەمەنی لە نێوان ١٦ هەتا ٢٠ ساڵان بووە، بەپیی بەڵگەکان نەخۆشینی "هایپوپلازی" کە تایبەت بە مینای ددانە، بەدی کراوە. یەکێک لە هۆکارە ژینگەییەکان کە کارێگەریی هەیە لەسەر سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشینە، کەمبوونی دانەوێڵە لەسیستمی خۆراکدایە کە دەبێتە هۆی کەمبوونی ئامینۆئەسیدی چەوری پێویست، لە لەشی مرۆڤدا. بە وتەی کارناسانی دێرینەناسی، لەو گۆڕەدا بەشێکی زۆر ددانی مرۆڤ دۆزراوەتەوە کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تەندروستیی جیسمی و بارودۆخی خۆراک، خەڵکانی چاخی ئاسنی ناوچەی هەورامان نیشان دەدات. جێگەی باسە کە، لە چەند حەوتووی ڕابردووشدا، شوێنەوارناسان لە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی دەورووبەری ڕووباری سیروان، چەند ئێسکێکی مرۆڤیان دۆزییەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٧هەزار ساڵ بەر لە ئێستا.
لە سێدارەدانی 4 زیندانی لە ئەردەبێل و هەمەدان
سەر لە بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 17ی بەفرانباری 1394، لانیکەم چوار زیندانی لە زیندانەکانی ئەردەبێل و هەمەدان لە لایەن رژێمی ئاخوندی ئێرانەوە لە سێدارە دراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لە بەیانی ئەمرۆ لە زیندانی ناوەندی ئەردەبێل سێ زیندانی بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لە زیندانی ناوەندی ئەردەبێل لە سێدارە دران. بە پێی ئەم راپۆرتە، زیندانیێکیتر لە زیندانی هەمەدان لە لایەن رژێمی ئاخوندییەوە لە سێدارە دراوە. جێگەی باسە کە راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە زیاتر لە یەک کەس لە زیندانی هەمەدان لە سێدارە دراوە کە نەتواندراوە پشتراست بکرێتەوە.
دەستبەسەر کردنی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە رژێمی ئاخوندی
گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە رژێمی ئاخوندی لە بەحرەین دەستبەسەر کراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییە رۆژی چوارشەممە 16ی بەفرانباری 1394، رایگەیاند کە، بەرپرسانی ئەمنییەتی بەحرەین بڵاویان کردووەتەوە کە گرووپێکی تیرۆریستییان لەو وڵاتە دەستبەسەر کردووە کە بۆ بەرێوەبردنی چەندین عەمەلیاتی تیرۆریستی راهێنانیان پێ کراوە و بەرپرسانی ئەمنییەتی بەحرەین رایانگەیاندووە کە ئەو گرووپە تیرۆریستیە لەگەڵ سوپای پاسدارانی رژێمی ئاخوندی و حیزبۆڵای لۆبنان پەیوەندییان هەبووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستیە چەند ساڵ لەمەوبەر بۆ وەرگرتنی پشتیوانی ماڵی و نیزامی بە مەبەستی بەرێوەبردنی عەمەڵیاتی تیرۆریستی لە بەحرەین سەردانی ئێرانی کردووە.
یەک لەسەر سێی دانیشتووانی ئێران کرێ نشینن
کارناسێکی نیشتەجێ بوون رایگەیاند کە یەک لە سەر سێی دانیشتووانی ئێران کرێ نشینن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کارناسێکی نیشتەجێ بوون بە ناوی ئیرج رەهبەر رۆژی چوارشەممە 16ی بەفرانباری 1394، رایگەیاند کە، یەک لەسەر سێی دانیشتووانی ئێران کرێ نشینن. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراوو وتی، ئێران بە کەمبوونی 1.5 میلیۆن شوێنی نیشتەجێ بوون بەرەو روو بووەتەوە کە لە ماوەی 8 ساڵی رابردوو ئەم پێویستییە دابین نەکراوە. جێگەی باسە کە، ئەم کارناسەی رژێم وتی، بە پێی ئەو بەراوردەی کە لە ساڵی 1386 کراوە 16 میلیۆن شوێنی نیشتە جێ بوون لە ئێران بوونیان هەبوو لە کاتێکدا رێژەی بنەماڵەی ئێرانییەکان 17.5 میلیۆن بوو و لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا ئەم پێویستییە دابین نەکراوە.
وادهی دهستبهرداربوونی ئهسهد له دهسهڵات دیاری دهکرێت
دەوڵەتی وەمریکا دیاریکردووە کە رژێمی بەشارئەسەد لە ساڵی 2017 کۆتایی پێ دێت.بهپێی بهڵگهنامهیهکی دەوڵەتی باراک ئۆباما که ئاژانسی ئهسۆشهیتد پرێس بڵاویکردۆتهوه، ئهو وادهیهی که دانراوه بۆ ئاگاداربوونی ئهو بهرپرسه ئهمریکیانهیه که سهرپهرشتی دۆسێی سوریا دهکهن، بهپێی ئهو وادهیهش بێت، لهکاتی دهستبهرداربوونی ئهسهد و دارو دهستهکهی له دهسهڵات، دوو مانگ بهسهر کۆتایی هاتنی ویلایهتی باراک ئۆبامادا تێپهڕدهبێت لهکاتێکدا لهساڵی 2012 دا ئۆباما داوای کردبوو ئهسهد دهستبهرداری پۆستهکهی بێت. لهلایهن خۆشیهوه جان کێرب وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریکا رایگهیاند، ئهو بهڵگهنامهیه تهنها بیرکردنهوهی ناوخۆییهو بۆ بهرچاو روونی جان کێری و دیپلۆماته ئهمریکییهکانه که کار لهسهر دۆسێی سوریا دهکهن تا لهسهر ئهو بنهمایه مامهڵه لهگهڵ دۆسێی ئهو وڵاتهدا بکهن، ئهگهر نا بهڵگهنامهکه به وتهی کێرب (ههڵوێستێکی فهرمی نییه). بهڵام بهپێی شیکردنهوهکانی ئهسۆشهیتد پرێس، ئاماژهکانی نێو بهڵگهنامهکه هاوشانی بنهمای ئهو پلانهیه که رێکخراوی نهتهوهیهکگرتووهکان بۆ ئاسایی کردنهوهی بارودۆخی سوریا دایڕشتووه.