رۆژی یەکشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦، شاندێکی پێوەندییەکانی هەولێری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سەردانی پێوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کودستانی کرد. شان
رۆژی یەکشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦، شاندێکی پێوەندییەکانی هەولێری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران سەردانی پێوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کودستانی کرد. شاندی پێوەندیی هەولێری سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز کاک شۆڕشی حاجی بەرپرسی نوێنەرایەتی هەولێر و بەرێز کاک گۆران مەدەنی کادری سازمانی خەبات سەردانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و لە لایەن بەرێز کاک ساڵح شەریفی بەپرسی نوێنەرایەتی و هەروەها بەرێز کاک سامان ریشە ساحێب ئەندامی جیگری کومیتەی ناوەندی پێشوزاییان لێکرا.
لەو دیدارە دۆستانەیە دا چەندین تەوەری رۆژ قسە و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. بارودۆخی ناوچەکە و ئێران و کورد بە گشتی لەو تەوەرانە بوون کە قسەیان لەسەر کرا و بیرورا گۆردرایەوە.
جێگەی باسە دوو لایەن لەسەر بەردەوامی نزیکی و هاوکاریی زیاتری سازمانی خەبات و کۆمەڵەی شۆڕشگێر پێداگرییان کردەوە.